riklam

پرۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گیریخواردوه‌

ئابوری 10:37 AM - 2021-06-15
.

.

زیاتر له‌ ھه‌شت ساڵ و شه‌ش مانگه‌ ھۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌شنووسی بودجه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

دوای زیاتر له‌ ھه‌شت ساڵ له‌ نه‌بوونی یاسای بودجه‌ی گشتی له‌ ھه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌نجام بڕیاردرا حكومه‌تی ھه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2021 یاسای بودجه‌ی ھه‌بێت، به‌ڵام خه‌ریكه‌ شه‌ش مانگ له‌ئه‌مساڵیش تێپه‌ڕده‌بێت، تائێستا ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2021ی ھه‌رێم له‌ بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

په‌ری نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ھه‌رێم ڕاگه‌یاند، له‌ 11ی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێكه‌ لیژنه‌ی باڵای بودجه‌ له‌ حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كه‌ی بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ھه‌رێم وتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داھاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ بكرێت و دوای په‌سه‌ندكردنیشی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.


PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket