riklam

نزیكه‌ی 400 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیاران ده‌كڕدرێته‌وه‌

ئابوری 09:24 AM - 2021-06-15
.

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق بڕیاریدا كه‌ بۆ ئه‌مساڵ بڕی 375000 تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێم بكڕێت.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تمان وه‌زاره‌تی كستوكاڵی عیراق بڕیاریدا بڕی 375000 تۆن گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2021 وه‌ربگرێت.

وتیشی: دوای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تمان كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ ژماره‌( 57) بۆ ساڵی 2021 به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق و به‌ نوێنه‌رایه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌ به‌غدا و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق نوێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی حكومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا كه‌ بڕی 375000  سێ سه‌دو حه‌فتاو پێنج ھه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیارانی ھه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق بۆ ساڵی 2021 بكڕدرێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket