riklam

ئـەمڕۆ لـە مــێژوودا

جیهان 09:05 AM - 2021-06-15
.

.

15 یۆنیۆ

رووداوەكان:

930: هەڵگیرسانی راپەڕینی (ئاگری داخ) لە باكوری كوردستان دژی رژێمی توركیا.

1389: روودانی شەڕی (قوسوە) كە سوڵتانی عوسمانی مورادی یەكەم سەركەوت بەسەر سوپای سربیا و عوسمانیەكان توانیان بەڵقان كۆنترۆڵ بكەن.

1805: دەسپێكی هەڵمەتی یەكەمی بەریتانی بۆ سەر قەواسیمەكان لە كەنداوی عەرەبی.

1840: مۆركردنی پەیمانی لەندەن لە لایەن بەریتانیا و نەمسا و روسیا و توركیا، كە ئەنجامەكەی دانانی (محەمەد عەلی) بوو بە مەلیكی میسر بە مەرجێك دانبنێـت بە دەسەڵاتی بەرزی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی لە جیهاندا.

1896: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (زەورا) لە بەغداد، ئەو رۆژە كرا بە رۆژی رۆژنامەگەری لە عێراق.

1896: دامەزرێنەری جوڵانەوەی سەهیۆنی جیهانی (هیرتزل) دەڵی: ( بە نیازی كڕینی هەرێمی فەلەستینم لە سوڵتانی عوسمانی).

1904: شەڕی (بكیریە) لە نیوان عەبدولعەزیز ئال سعود ئەمیری (نەجد) و عەبدولعەزیز موتعیب رەشید ئەمیری (حایل) و بە سەركەوتنی ئیبن سعود كۆتایی هات.

1918: كۆتایی جەنگی ئەهلی لە فنلەندە.

1938: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی(ئەسرا- نیشتمان) لە لایەن یوسف مەلەكی وە لە 11/9/1041ز دەستی بەسەردا گیرا.

1940: نمایشكردنی گۆرەوی نایلۆن بۆ یەكەمین جار لە بازاڕەكانی ئەمریكا.

1946: تیمی (فریشتە شینەكان) یەكەم نمایشی ئاسمانیان پێشكەش كرد لە (جاكسونفیل) لە فلۆریدا.

1948: میسر و سوریا و سعودیە و ئەردەن و لوبنان و عێراق هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئیسرائیل لە زەویە داگیركراوەكانی فەلەستین.

1957: شانشینی یەكگرتوو یەكەمین بۆمبی هادیرۆجینی تەقاندەوە.

1961: هێرشكردنە سەر هۆزی رێبازی لە لایەن چەكدارەكانی بارزانیەكان و هەڵهاتنی چەكدارە رێبازیەكان بەرەو توركیا.

1991: تەقینەوەی بوركانی بەهێز لە شاخی بیناتوبو لە فلیپین كە بووە هۆی مردنی 800 كەس، كە دادەنرێت بە دووەمین بەهێزترینی بوركان لە سەدەی بیستدا.

1993: پەرلەمان لەسەر پێشنیازی حكومەت بڕیارێكی پەسەندكرد سەبارەت بە بڕینەوەی مانگانەی (250) دینار بۆ خێزانی شەهیدان, هەروەها زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش .

1997: تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شاری (مانشستەر) كە بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 200 هاوڵاتی مەدەنی و وێرانب بونی بەشێكی زۆر لە بینای ناوەڕاستی شار.

2010: خەڵاتی رێزلێنانی هێزی ئاسمانی بە كوردێك بەخشرا.

2010: كۆنفرانسی گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان لە لەندەن دەستیپێكرد، بە ئامادەیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم د. بەرهەم ساڵح.

2010: یاداشتێكی هاوكاری لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فەرەنسە ئیمزاكرا.

 

لەدایكبوون:

1479: لیزا دیل جوكوندو، خاتوونی خاوەنی تابلۆی مۆنالێزا.

1882: یون ئەتونیسكۆ، سەرەك وەزیرانی رۆمانیا.

1902: ئیریك ئیریكسۆن، زانای ئەمریكی لە دەروونزانی گەشەسەندوو.

1910: سلێمان فرەنجیە، سەركۆماری لوبنانی.

1915: تۆماس ولر، زانای ئەمریكی لە زانستی ڤایرۆس و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1954ز.

1916: هیربرت سیمون، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1978ز.

1917: جون فین، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2002ز.

1921: گافرییل ئیلیزاروف، نەشتەركاری ئێسكی روسی.

1924: عیزر فایتسمان، سەرۆكی ئیسرائیل.

1933: سیرجو ئیندریگو، گۆرانیبێژی ئیتالی.

1933: محەمەد عەلی رەجائی، دووەمین سەركۆماری ئیسلامی ئێران.

1946: دیمیس روسوس، گۆرانیبێژی یۆنانی.

1950: لاكشمی میتال، ملیاردێری هیندی.

1952: موفتی پێنجوێنی، شاعیری كورد.

1954: جیمس بیلوشی، ئەكتەری ئەمریكی.

1961: هالە سدقی، ژنە ئەكتەری میسری.

1963: هیلین هنت، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1964: كورنتی كوكس، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1964: مایكڵ لاودروب، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی دانیماركی.

1965: كەریم ماسیمۆف، سیاسەتمەدار و سەرەك وەزیرانی كازاخستانی.

1969: ئایس كیوب، ئەكتەری ئەمریكی.

1969: ئۆلیڤەر كان، گۆڵچی تۆپی پێی ئەڵمانی.

1972: ماركۆس هاهنیمان، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی.

1973: خالد المریخی، شاعیری سعودی.

1981: جون بنتسیل، یاریزانی تۆپی پێی گانی.

1983: جولیا فیشەر، ژنە كەمانچەژەنی ئەڵمانی.

1984: یاسەمین جەمال، ژنە ئەكتەری میسری.

1984: مرام عبدالعزیز، ژنە ئەكتەری سعودی.

1985: كەریم مەحمود عەبدولعەزیز، ئەكتەری میسری.

 

وەفات:

1381: والت تایلەر، یاخیبووی ئینگلیزی.

1389: سوڵتان مورادی یەكەم، سوڵتانی عوسمانی.

1849: جیمس بولك، سەرۆكی یانزەهەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1888: فریدرشی سێهەم، قەیسەری ئەڵمانیا.

1889: میهای ئیمنسكو، نوسەر و شاعیری رۆمانی.

1934: ئەلفرید برونیاو، مۆسیقاری ئیتالی.

1971: وندل ستانلی، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1946ز.

1991: شێخ عەبدوڵا موبارەك سوباح، جێگری حاكمی كوێت لە ساڵی 1950 بۆ ساڵی 1961ز.

1991: ئارسەر لویس، ئابوریناسی بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابورویەكان لە ساڵی 1979ز.

1996: ئیلا فیتز جیرالد، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.

2009: النبوی إسماعیل، وەزیری ناوخۆی میسر.

2014: فتحیە العسال، ژنە نوسەری میسری.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی ئاڵا لە دانیمارك.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket