riklam

پەرلەمانی ئیسرائیل سەرۆكێكی نوێی بەڕەچەڵەك كورد هەڵدەبژێرێت

جیهان 07:47 PM - 2021-06-14
.

.

پەرلەمانی ئیسڕائیل(كنێست)، پەرلەمانتار میكی لیفی وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵبژارد كە هاووڵاتییەكی بەڕەچەڵەك كوردە، هەروەها لەدوای 12 ساڵ لەدەسەڵاتی بنیامین ناتانیاهۆ، حكومەتێكی نوێ‌ بەسەرۆكایەتی نەفتالی بینیت پێكهێنرا.

میكی لیفی لەدایكبووی ساڵی 1951ەو خاوەنی 4 منداڵە، دایك و باوكی جوولەكە بوون و لەشاری جەزیرەی كوردستانی باكوور هاتوونەتە دنیاوە.

لەو بارەیەوە، د.سەروەر عەبدوڵڵا، مامۆستای زانستە سیاسییەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە PUKmedia ی راگەیاند: كوردبوونی لیفی كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی ئیسڕائیل و كورد نابێت و لەئێستادا هیچ پەیوەندییەكی رەسمی یان ئاسایی كردنەوەیەك لە پەیوەندی نێوان ئیسڕائیل و كوردا نییە، وەك ئەوەی ژمارەیەك لەوڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەكی رەسمی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی كردۆتەوەو رێككەوتنیان لەچەندین بواردا ئیمزا كردووە، بڕیارەكان لەئیسڕائیل بە دامەزراوەیی كراوەو بە سیستمی دامەزراوەیدا تێدەپەڕێَت و رەچەڵەكی كارەكتەرەكان هیچ كاریگەرییەكی نابێت.

راشیگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو بەرپرسیارێتی و ئەركانەی میكی بینیت وەك سەرۆكی پەرلەمان هەیەتی، زیاتر جەختكردنەوەیە لەبارەی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەلایەن حكومەتەوە، كە بریتییە لەحكومەتێكی ئیئتلافی و ژمارەیەك پارت تێیدا بەشدارن و ژمارەیەك لەوەزیرەكان عەرەب و دروزو موسوڵمانن، جەختیشی كردەوە كە لەم قۆناغەدا، پەیوەندی رەسمی لەگەڵ ئیسڕائیل خزمەت بەپرسی كوردو عیراق ناكات و ئیسڕائیلیش ئەو هەوڵەی بۆ نادات، ئەویش لەبەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانێتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و هەرێمایەتی.

پێشتر، میكی بینیت، سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئیسڕائیل لەدەزگای پۆلیسی ئیسڕائیل كاریكردووەو هەروەها پۆستی جێگری وەزیری دارایشی وەرگرتووە.
بۆ یەكەمین جاریش لەساڵی 2013دا بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی ئیسڕائیل (كنیست) هەڵبژاێراوەو لەو كاتەشەوە تا ئێستا چەندین جار لەسەر لیستی پارتی (هناك مستقبل) بەسەرۆكایەتی یائیر لابید بۆ پەرلەمان كاندید كراوە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket