riklam

وەزیری دارایی لەپەرلەمان: 25ی مانگ دابەشكردنی مووچە بەلێبڕینەوە دەستپێدەكات

ئابوری 04:27 PM - 2021-06-14
.

.

وەزیری دارایی لەپەرلەمان رایگەیاند: 25ی مانگ بە لێبڕینی 21%ەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و كێشەی داهاتیان چارەسەر كردوەو دواكەوتنی مووچەی دوبارە نابێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست PUKmedia كەوتوە: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی و سەرۆكی لیژنەی باڵای چاكسازی لەحكومەت و چەند لێپرسراوێكی تری حكومەت لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە وەزیری دارایی رایگەیاندوە كە 25ی 6ی 2021 دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەن و بەهەمان شێوەی مانگەكانی رابردوو بەلێبڕینی 21%ەوە دەبێت و دواكەوتنی مووچە دووبارە نابێتەوە، كێشەی داهاتی حكومەتیش چارەسەر كراوە.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی باسی لەوەشكردوە كە پرۆژە یاسای بودجە لەئەنجومەنی وەزیرانەو بڕیار نەدراوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

لەبارەی چاكسازیشەوە وەزیری دارایی و سەرۆكی لیژنەی باڵای چاكسازی و وەفدەكەی بە لیژنەكەی پەرلەمانیان راگەیاندوە كە چاكسازی لەخانەنشینی پلە تایبەت و باڵاكاندا كۆتایی هاتوەو پێداچوونەوە بەدۆسیەی سەرجەمیاندا كراوەو هەریەكەیان بەپێی كارەكەی پێشتری خانەنشین دەكرێت و ئەوانەشی بەپلەی وەزیر یان بریكاری وەزیر خانەنشین كراون و ئەركەكەیان نەبینوە بەپێی خزمەتی پێشمەرگایەتی خانەنشینیەكەیان دیاری دەكرێت.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket