riklam

ئیسرائیل سەرۆك وەزیرانێكی نوێی هەڵبژارد

جیهان 09:57 AM - 2021-06-14
.

.

پەرلەمانی ئیسرائیل بە زۆرینەی دەنگ نافتالی بێنێت سیاسەتمەداری ڕاستگەرای بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژارد.

شەوی ڕابردوو پەرلەمانی ئیسرائیل كۆتایی بە دەسەڵاتی 12 ساڵەی بنیامین نەتەنیاهۆ هێنا و بە 60 دەنگ لەبەرامبەر 59 دەنگ دەنگی بە نافتالی بێنێت – ی 49 ساڵ دا و بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل.

نافتالی بێنێت پێشتر گەورە ڕاوێژكاری نەتەنیاهۆ و هەروەها پۆستی وەزارەتی پەروەردە و بەرگری هەبووە لە كابینەكانی پێشووی نەتەنیاهۆدا.

 نەتەنیاهۆ ماوەی 12 ساڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بوو و چەندین تۆمەتی گەندەڵی بەرەوڕوو كراوەتەوە و لەئێستادا دۆسیەكەی لە دادگای ئەو وڵاتەیە.

PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket