ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:21 AM - 2021-06-14.
رووداوه‌كان:
1800: تیرۆركردنی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی فه‌ره‌نسی (جه‌نه‌رال كلیبه‌ر) له باخچه‌ی كۆشكه‌كه‌ی له قاهیره له‌سه‌ر ده‌ستی قوتابیه‌كی سوری ئه‌زهه‌ری (سلێمان حه‌له‌بی).
1830: هێزه‌كانی فه‌ره‌نسه له به‌نده‌ری (سیدی فه‌ره‌ج) دابه‌زین بۆ داگیركردنی جه‌زائیر.
1846: نیشته‌جێبووه ئه‌وروپیه‌كان له كالیفۆرنیا بڕیاری شۆڕشیاندا دژی حوكمی مه‌كسیكی كه به‌شێك بوو له‌و، ئه‌مریكیه‌كانیش ئه‌و فرسه‌ته‌یان قۆزته‌وه و هێزه‌كانیان برد بۆ ئه‌وی تا مه‌كسیك ده‌ستبه‌رداری بوو له ساڵی 1848ز.
1900: هاوای بوو به به‌شێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1917: یه‌كه‌م ئیداره‌ی كارگێڕی كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وقاف له به‌غداد دامه‌زرا كه نوێنه‌رێكی كوردیش به‌شداری تێداكرد.
1919: ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه‌ی (مێجه‌ر نۆئێل) بۆ باكووری كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی زمان و مێژوو و داب و نه‌ریتی ناوچه‌كانی كوردستان.
1920: ده‌ستپێكی دروستكردنی شورای سێهه‌می كوێت و ئه‌وه‌ش دوای شه‌ڕی (حمز).
1924: یه‌كه‌م ده‌ستووری عێراق له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندن ئاماده‌كرا بۆ په‌سه‌ندكردن.
1934: به‌ستنی یه‌كه‌م دیداری لوتكه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌ڵمانیای نازی (ئه‌دۆلف هێتله‌ر) و سه‌ركرده‌ی ئیتالی (بینیتو مۆسۆلۆنی)، ئه‌و دیداره بوو كه ده‌رگای كرده‌وه له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه دواتر ناسرا به ناوی میحوه‌ری به‌رلین/ رۆما كه ئه‌و میحوه‌ره بوو جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌رپاكرد.
1940: هێزه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا فه‌ره‌نسه‌یان داگیركرد.
1941: پاریس كه‌وته ده‌ست داگیركه‌رانی نازیه‌وه.
1941: سه‌رۆكی ئه‌مریكا (فرانكلین رۆزفلت) فه‌رمانی ده‌ركرد به بلۆككردنی ره‌سیده‌كانی فه‌ره‌نسه و ئه‌ڵمانیا.
1952: دروستكردنی یه‌كه‌مین ژێرئاوی ئه‌تۆمی.
1962: دامه‌زراندنی رێكخراوی ئه‌وروپی بۆ توێژینه‌وه ئاسمانیه‌كان.
1967: كه‌شتی ئاسمانی ئه‌مریكی (ماینه‌ر) به‌ره‌و هه‌ساره‌ی زوهره كه‌وته‌ڕی بۆ گه‌ڕان به دوای ئاسه‌واره‌كانی ژیاندا.
1982: كۆتایی جه‌نگی نێوان ئینگلته‌ره و ئه‌رجه‌نتین سه‌باره‌ت به دوورگه‌كانی فۆكلاند.
1985: رێكخراوێك كه ناوی خۆی نا ( بزووتنه‌وه‌ی چه‌وساوه‌كان له زه‌ویدا) فڕۆكه‌یه‌كی له جۆری TWA گه‌شتی ژماره 847یان فڕاند كه له ئه‌سیناوه به‌ره‌و رۆما ده‌چوو.
1989: شاژنه ئه‌لیزابیسی دووه‌م نازناوی (سوارچاك)ی به‌خشی به سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان (رونالد ریگن) كه به‌رزترین نازناوه له شانشینی یه‌كگرتوو و ئه‌وه‌ش دوای نزیكه‌ی نیو ساڵ له ده‌رچوونی له كۆشكی سپی.
1993: كوژرانی (لازار میخۆ حه‌ننا) له دهۆك، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نێوه‌ندی حیزبی شیوعی عێراق- هه‌رێمی كوردستان.
1995: جه‌نه‌ڕاڵ دڵێمی له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب هه‌ستا به راپه‌ڕینێك دژی سه‌دام حسێن كه هه‌ردولا كۆپته‌ر و تانك و چه‌كی قورسیا به‌كارهێنا، به‌ڵام سه‌ركوتكرا.
1999: دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری جیهانی له پێناو فیدرالیزم بۆ كوردستان).
2003: حاكمی ئیماره‌تی (ره‌ئسولخه‌یمه) سه‌قه‌ر كوڕی محه‌مه‌د قاسمی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی خۆی (شێخ خالید)ی لابرد له پۆستی ویلایه‌تی عه‌هد و كوڕه‌كه‌ی (شێخ سعود)ی دانا له جێگه‌یدا.
2004: 650 گیراوی به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب ئازادكران.
2004: ته‌رمی 6 هاوڵاتی كورد له نزیك سامه‌را دۆزرایه‌وه، كه سه‌ربازی سوپا بوون هه‌فته‌یه‌ك پێشتر كوژرابوون.
2004: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له به‌غداد 12 كه‌س كوژران و 50 كه‌یش بریندار بوون.
2007: بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر به‌ره‌ی غه‌ززه، و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی فه‌له‌تسینی (مه‌حمود عه‌باس) بڕیارێكی ده‌ركرد به لابردنی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی (ئیسماعیل هه‌نیه) و (سه‌لام فیاز)ی دانا به سه‌رۆكی حكومه‌تی ئینتیقالی.
2010: له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال ئه‌ندامه كورده‌كان به زمانی كوردی سوێندی یاساییان خوارد، شایانی باسه به سه‌رۆكایه‌تی د. فوئاد مه‌عسوم كۆبوونه‌وه.
2010: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی پرۆتۆكۆلی ئه‌نجامدا كه یه‌كه‌م دانیشتن بوو له هه‌ڵبژاردنیه‌وه له 7 مارس، ئه‌و دانیشتنه 10 خوله‌كی خایاند و له میانیدا ئه‌نجومه‌ن سوێندی خوارد پاشان هه‌ڵگیرا تا به كراوه‌یی بمێنێته‌وه تا ساتی رێكه‌وتنی لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ دانانی سه‌ركۆمار و سه‌ره‌ك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
2013: لافاو له ویلایه‌تی (ئوتاراخاند) له هیند كه بووه هۆی مردنی 5700 كه‌س و دیارنه‌مانی زیاتر له 20000 كه‌س.
له‌دایكبوون:
1736: شارل ئوگستان دی كولوم، زانای فیزیای فه‌ره‌نسی.
1811: هیریت ستاو، رۆماننوسی ئه‌مریكی.
1856: ئه‌ندریه ماركۆف، زانای بیركاری روسی.
1864: ئه‌لویس زهایمه‌ر، ده‌روونزان و باسۆلۆجیای ده‌ماری ئه‌ڵمانی، كه ناسراوه به دۆزه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی زهایمه‌ر.
1868: كارل لاندشتاینه‌ر، پزیشك و زانانی نه‌مساوی له زینده‌وه‌نزانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1930ز.
1871: فیدور توكاریف، دیزاینه‌ری چه‌كی روسی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سۆڤیه‌تی باڵا.
1899: یاسوناری كواباتا، رۆماننوسی یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1968ز.
1928: چی گیڤارا، شۆڕشگێڕی كۆبی.
1930: بورا كوستیچ، یاریزانی تۆپی پێی سربی.
1940: زوبه‌یده سه‌روه‌ت، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1950: روان ویلیامز، سه‌ركرده‌ی كه‌نیسه‌ی ئه‌نجلیكانی.
1976: ماسیمو ئودو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1981: ئیلانۆ، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.
1989: لوسی هیل، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1995: شادی ره‌مزی، ده‌رهێنه‌ری میسری.
وه‌فات:
1800: جه‌نه‌رال كلیبه‌ر، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی فه‌ره‌نسی.
1800:لویس شارل ئه‌نتوان دوزیه، عه‌سكه‌رتاری فه‌ره‌نسی.
1837: جاكومو لیوباردی، شاعیری ئیتالی.
1902: عه‌بدولره‌حمان كه‌واكیبی، بیریار و عه‌للامه‌ی سوری.
1907: ویلیا‌م لی بارون جینی، ته‌لارسازی ئه‌مریكی.
1946: جۆن لۆجی بێرد، داهینه‌ری ته‌له‌فزیۆن.
1958: شێخ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شاكر، پیاوی ئاینی میسری.
1968: سلفاتوری كوازیمودو، شاعیری ئیتالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1959ز.
1986: خورخی لویس بورخیس، نوسه‌ر و شاعیری ئه‌رجه‌نتینی.
2007: د. كورت فالدهایم، سه‌رۆكی نۆهه‌می نه‌مسا و چواره‌مین ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
2008: مه‌ها ساڵح، ژنه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری سوری.
2012: فریال ساڵح، ژنه په‌خشكاری میسر.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی خوێن به‌خشین.
جه‌ژنی ئازادكردنی دوورگه‌كانی فۆكلاند.
جه‌ژنی ئاڵا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری عێراق.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24