riklam

پەرلەمان لەسەر مووچەو چاكسازی وەزارەتی دارایی بانگهێشت دەكات

ئابوری 06:09 PM - 2021-06-13
.

.

بەمەبەستی ئاگەداربوون لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی  چاكسازی و گفتوگۆكردن لە بارەی مووچەی فەرمانبەران و ژمارەیەك پرسی تایبەت بە دارایی ‌و  ئابووری، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دارایی و لیژنەی تایبەتمەند یاسایی چاكسازی كۆدەبێتەوە.

محەمەد سەعدەدین بڕیاردەری لیژنەی دارایی ‌و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: بڕیارە سبەینێ 14ی 6ی 2021 لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری هەریەكە لەوەزیری دارایی حكومەتی هەرێم‌ و سكرتێری باڵای لیژنەی چاكسازی لە ئەنجومەنی وەزیران بكرێن.

 وتیشی: ئامانج لەو كۆبونەوەیە ئاگاداربوونی پەرلەمانی كوردستانە لە ئاستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ‌و چۆنیەتی رێكخستنی لیستی مووچەی فەرمانبەران‌و خانەنشیان، لەگەڵ بابەتی دەروازە سنورەییەكان ‌و زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان.

محەمەد سەعدەدەین راشیگەیاند: بەوپێیەی زۆربەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی پەیوەندی بەوەزارەتی داراییەوە هەیە، لەو كۆبونەوەیە  لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەیەوێ بزانێت هەماهەنگی ئەو وەزارەتە لەگەڵ وەزارەتەكان ‌و دامەزراوەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم چۆنە‌و كارەكان چۆن بەرێوەدەچێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان هەروەها  ئاماژەی بەوەشكرد: وەك ئەركی خۆمان لە پەرلەمان بە دڵنیایەوە لەگەڵ وەزیری دارایی باس لە پرسی موچەی فەرمانبەران و هەموو ئەو بابەتانە دەكرێت كە جێگای پرسیاری زۆربەی موچەخۆران و فەرمانبەرانە. 

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket