riklam

WHO داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی چین ده‌كات

جیهان 05:14 PM - 2021-06-13
.

.

تیدرۆس ئه‌دھانۆم، سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی جارێكی دیكه‌ داوای له‌ چین كرد ھاوكاری ڕێكخراوه‌كه‌یان بن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئومێدیشی خواست له‌ داھاتوودا ئاستی ھاوكارییه‌كانی چین له‌م باره‌یه‌وه‌ زیاتر ببن، چونكه‌ كۆرۆنا له‌م وڵاته‌وه‌ بڵاوبووه‌وته‌وه‌.

ئه‌دھانۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌كانیان تووشی چه‌ند گرفتێك بووه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ باره‌ی بنه‌ڕه‌تی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ و داواشیكرد چین ڕوون و ڕاشكاوتر بێت له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ ده‌زگا ھه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا چڕتر بكه‌نه‌وه‌ تاكو دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌وه‌ی ئایا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه‌ یان دروستكراوی تاقیگه‌یه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket