هه‌ولێر.. كۆڕی ناساندنی كتێبی راگه‌یاندن له‌كاتی قه‌یراندا
ئەدەب وهونەر 03:14 PM - 2021-06-13.
هه‌رده‌وان مه‌حمود: راگه‌یاندن له‌كوردستان به‌شێوازی بازدان گه‌شه‌ی كردووه
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 12-6-2021، ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، كۆڕێكی بۆ ناساندنی كتێبی (راگه‌یاندن له‌كاتی قه‌یراندا) كه دووه‌م بڵاوكراوه‌ی ناوه‌نده‌كه‌یه بۆ هه‌ردوو مامۆستایانی زانكۆ پ.ی.د. ئاراز ره‌مه‌زان و پ.ی.م. هه‌رده‌وان مه‌حمود كاكه‌شێخ سازكرد.
له‌كۆڕه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆژنامه‌نووسان و شاعیر‌و ئه‌دیبی هه‌ولێر ئاماده‌یبوون ، له‌سه‌ره‌تادا د. ئاراز ره‌مه‌زان وتی: زۆر سوپاسی ستران عه‌بدوڵڵاو مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه ده‌كه‌م كه بۆ له‌چاپدانی ئه‌و كتێبه زۆر هاوكارمان بوون ، ئه‌و كتێبه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیه كه چه‌ند به‌شێكی له‌خۆگرتووه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر باسی جۆری روماڵی میدیای كوردی بكه‌ین بۆ قه‌یرانی ته‌ندروستی له‌هه‌رێم به‌تایبه‌ت بۆ په‌تای كۆڕۆنا تێده‌گه‌ین چ هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیه‌كمان هه‌بووه‌و چ كاریگه‌ریه‌كی خراپیشی له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای تاك داناوه‌و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سیستمی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان و دكتۆر‌و ده‌روونی نه‌خۆشیش هه‌بووه.
وتیشی: بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یران به‌گشتی ، میدیا ده‌توانێت به‌فۆڕمی جیاواز رووماڵی قه‌یرانه‌كان بكات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه رۆژنامه‌نووس هه‌ستی هه‌بێت بۆ قه‌یرانه‌كان بۆ نمونه كه‌سی رۆژنامه‌نووس ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت له‌پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی ، سێ قۆناغی زۆر جیاواز هه‌یه كه میدیا ده‌توانێت رۆڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنیشی هه‌بێت له‌ڕوماڵكردنی قه‌یرانه‌كاندا كه قۆناغی یه‌كه‌م ، پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه‌یه ، قۆناغی دووه‌میش ژیانه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه كه چۆن له‌كاتی بوونی قه‌یران روماڵی بكه‌ین ، قۆناغی سێیه‌م پاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه‌و كۆتایی هاتنیه‌تی كه دواتر كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد له‌قۆناغی به‌ر له‌ڕوودانی قه‌یرانه‌كه رۆژنامه‌نووس ئه‌ركێكی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌رشان كه بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵ هه‌یه كه مه‌رجیش نیه رۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵ ته‌نیا ده‌رچووی به‌شی رۆژنامه‌نووسی بێت ، به‌ڵكو له‌جیهاندا زۆر رۆژنامه‌نووس هه‌یه ده‌رچووی به‌شی ئابووریه یا به‌شی سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌ته ، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسێكی زۆر باشه ، بۆیه مه‌به‌ست له‌ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵ ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌نووسه‌كه ئه‌زمونێكی باش و سه‌ركه‌وتووی هه‌بێت له‌كاری رۆژنامه‌وانیدا ، بۆیه له‌و قۆناغه‌دا پێویستمان پێیه‌تی ، چونكه زۆرجار ده‌توانێت زانیاری پێویست بدات به‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌ك حزبه سیاسیه‌كان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و خودی رۆژنامه‌نووسه‌كان و هاووڵاتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگا چاره‌یان بۆ بخاته‌ڕوو بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه ، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه ناته‌ندروستی روماڵی میدیایه بۆ ئه‌و ململانێیه سیاسیانه‌یه كه له‌هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌مانه كه زۆرجار ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس ململانێیه‌كه ده‌به‌ینه ئاستێك كه قه‌یرانی سیاسی لێ‌دروست ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: ئێمه به‌ده‌یان كه‌سمان هه‌یه له‌كه‌ناڵه‌كان ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندنن ، به‌ڵام كه سه‌یری میدیای كوردی ده‌كه‌ین ده‌بینین رۆژنامه‌نووس خۆی ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دروستبوونی قه‌یران ، زۆرجار هه‌یه وه‌رگرتنی لێداونێك یا وتارێكی رق و كینه‌و زبر ده‌بێته هۆی تێكدانی بارودۆخه‌كه ، بۆیه ده‌كرێت رۆژنامه‌نووسان رۆڵێكی ئه‌رێنیان هه‌بێت كه جۆرێك میدیاشمان هه‌یه كه پێی ده‌وترێت میدیای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه له‌كوردستان شتێكی له‌و جۆره‌مان نیه‌و زۆر كه‌یسمان هه‌یه بۆ نمونه پیسبوونی ئاو و كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌و كه‌می كاره‌باو خراپی رێگاوبان كه ئه‌مانه هه‌مووی كه‌یسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتین كه رۆژنامه‌نووس به‌رده‌وام ده‌توانێت روماڵی بكات.
دواتر پ.ی.م. هه‌رده‌وان مه‌حمود كاكه‌شێخ كه نووسه‌رێكی تری كتێبه‌كه بوو له‌باره‌ی كتێبه‌كه وتی : سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ی.ن.ك و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه رۆڵیان هه‌بووه له‌به‌چاپ گه‌یاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئێمه ، یه‌كێك له‌بابه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه قه‌یرانی داراییه كه سه‌ره‌تا توێژینه‌وه بوو دواتر كردمان به‌كتێب كه هه‌ردووكمان دركمان به‌وه‌كرد راگه‌یاندن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو فۆڕمه جیاوازه‌كان له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانی دارایی كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی تێدایه كه هه‌وڵماندا ئه‌و كه‌موكورتیانه له‌ڕێگای ئه‌و نوسینانه به‌خوێنه‌ر ئاشنا بكه‌ین و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری بۆ میدیاكاره‌كانمان تاكو بتوانن له‌كاتی روودانی قه‌یرانی دارایی چۆن مامه‌ڵه بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و كه‌یسه‌ی بابه‌تی ئه‌وان له‌چوارچێوه‌ی بوارێكی راگه‌یاندن خۆی ده‌بینێته‌وه كه بوارێكی تایبه‌تمه‌ندی پێده‌وترێت كه میدیای ئابووریه‌و وتی : ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌و هه‌ستمان پێكردووه كه راگه‌یاندن به‌شێوازێكی سرووشتی گه‌شه‌ی نه‌كردووه ، به‌ڵكو به‌شێوه‌ی بازدان بووه به‌و مانایه‌ی فێربوونی میدیاكارێك بۆ بابه‌تێكی تایبه‌تمه‌ند به‌سرووشتی نه‌بووه كه به‌شداری كۆڕسێك بكات و ئاگای له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی گه‌شه‌كردنی ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت ، بۆیه به‌گشتی ئێمه له‌بواره تایبه‌تمه‌نده‌كانی میدیا گرفتی زۆرمان هه‌یه به‌تایبه‌تی و له‌ناو هه‌موویاندا میدیای تایبه‌تمه‌ندی ئابووریه.
باسی له‌وه‌شكرد میدیای تایبه‌تمه‌ندی ئابووری به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنێكی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیاندا هه‌یه ئه‌ركی میدیاكارو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوو هێنده زیاد ده‌كات ، چونكه میدیا له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا كه به‌و شێوازه پێشكه‌وتووه كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست ده‌كات به‌تایبه‌تی میدیای ئابووری ، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری میدیای تایبه‌تمه‌ند كارده‌كه‌ن جگه له‌بنه‌ما زانستیه‌كانی پیشه‌ی میدیا ، گرنگه پاشخانی زانیاریه‌كانی له‌بواری زانستی ئابووریشدا به‌هێزبێت ، چونكه بابه‌ته ئابووریه‌كان وه‌ك بابه‌ته‌كانی تر نیه كه به‌سانایی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت و بتوانیت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت كه رووداو ژماره‌ی ئابووری هه‌یه لێكه‌وته‌ی زۆر خراپ و نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.
PUKmedia هه‌ولێر – ره‌وه‌ست نه‌وزاد
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24