riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. ڕێز له‌ هونه‌رمه‌ند میدیا حسێن گیرا

ی.ن.ک‌‌ 11:19 AM - 2021-06-13
.

.

له‌مه‌ڕاسیمێكدا و له‌مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی 9شاره‌زوور، به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی جینۆساید و دامو ده‌زگاكان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ هونه‌رمه‌ند میدیا حسێن.

سه‌رتیپ عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی 9ی شاره‌زوور ڕایگه‌یاند:ئێمه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین ڕێز له‌ هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرین، لاوانه‌وه‌كه‌ی میدیا حسێن ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت له‌ گوێی هه‌موومانه‌، میدیا حسێن خۆی خاوه‌ن ماڵه‌.

دواتر ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان له‌دۆخێكی سه‌ختدا له‌دوای تاوانه‌كه‌ تێپه‌ڕووین، لاوانه‌وه‌كه‌ی میدیا حسێن سه‌بوری ئێمه‌ی ده‌دا، ئه‌م گۆرانیه‌ وه‌ك هونه‌ر گه‌وره‌ بوو، كه‌م بوون ئه‌وانه‌ی دوای 1988 ده‌یان توانی بڵێن هه‌ڵه‌بجه‌ كۆمه‌ڵكوژی تیا كراوه‌.

وتیشی: توانیویه‌تی تازه‌گه‌ری له‌گۆرانی دا بكات، فۆلكلۆر لای میدیا زۆر به‌كارهاتووه‌، له‌ڕوانگه‌ سیاسیه‌كه‌شه‌وه‌ توانی ده‌نگی خۆی هه‌ڵبڕێت، ده‌ستخۆشی بۆ مه‌ڵبه‌ند كه‌توانیان ئه‌م كاره‌ بكه‌ن.

دواتر محمد فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: میدیا وه‌ك هونه‌رمه‌ند وه‌ك شێوه‌كار وه‌ك شۆڕشگێڕ سیمبولێكی جوانی مرۆڤایه‌تییه‌.

وتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین كلیپێك بۆ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی بكه‌ین.

دواتر میدیا حسێن ڕایگه‌یاند: به‌خته‌وه‌رم ده‌بینم كه‌ ئێستا له‌ ژیانم و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی به‌ڕێز كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ هونه‌رمه‌ندێك، هیچ وته‌یه‌كم نیه‌ پێڵاوی هه‌مووتان ده‌خه‌مه‌ سه‌رسه‌رم.

خۆشحاڵم شیوه‌نم بۆ شاره‌دێیه‌ك كردوه‌ ئێستا پارێزگایه‌، هیوادارم ئه‌م مه‌ڕاسیمانه‌ش به‌رده‌وام بن.

PUKmedia فه‌رمان حه‌مه‌خان  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket