یادی ئۆغری عه‌موو
ی.ن.ک 09:58 AM - 2021-06-13.
یاری دیاری توڵه‌یتوڵه و رێبواری رێی مام و یه‌كێتی
ساڵانێك به‌سه‌ر ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ی ناسراوی یه‌كێتیی و كوردایه‌تیی پێشكه‌وتنخواز، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی تێپه‌ڕ ده‌بێت و یاد و یاده‌وه‌ریی له دڵ و ده‌روونی هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانیدا وه‌ك ساته‌وه‌ختی كشانی ئه‌ستێره‌ی ژیانی، دره‌وشاوه و ره‌ونه‌قداره، وه‌ك ته‌مه‌نی دوورودرێژ و پڕ به‌ره‌كه‌تی له‌خزمه‌تی شۆڕشی نوێ و له‌خزمه‌تی دیپلۆماسییه‌تی دۆسێی ره‌وای مه‌سه‌له‌ی كورددا، شایان و شایه‌ت و زیندووه.
هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی جوامێری ریزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردانی فه‌یلی، له نه‌سلی ئه‌و تێكۆشه‌رانه بوو ژیان و گیان و سه‌روماڵی بۆ سه‌رخستنی رزگاریی كوردستان و ره‌وایی مه‌سه‌له‌ی كورد، ته‌رخانكردبوو. له رۆژگاری لاوێتی و خوێندكاری‌دا له به‌غدا، فه‌یلی شاسوارێكی ئازا و به جه‌رگی بزووتنه‌وه‌ی لاوان و خوێندكارانی كورد بوو. شه‌وق و زه‌وقی ژیانی پایته‌ختی به دژواری رێگه باریك و تاریكه‌كانی به‌ره‌نگاریی دیكتاتۆری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ته‌عریب و ته‌سفیر و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، گۆڕییه‌وه. ئاوێزانی چیا و دۆڵه‌كانی خه‌باتی كوردایه‌تی بوو. ئاواره‌یی و تاراوگه و وێڵبوون به‌دوای چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كوردی هه‌ڵبژارد.
تا له وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌كه‌ی كوردایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی و مامۆستای هه‌موو تێكۆشه‌ران مام جه‌لال و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی دامه‌زرێنه‌ردا، شه‌ره‌فی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پێ‌سپێردرا. دۆست و یاری كوردایه‌تیی هاوچه‌رخ له دیاری توڵه‌یتوڵه‌وه تا رزگاریی یه‌كجاره‌كی كوردستان، تێكۆشه‌ر و رێبوار و سه‌ركرده‌ی ئه‌و بواره بوو.
هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی له هه‌موو ئه‌و كاروانه دوورودرێژه‌ی خه‌باتدا به گیانی لاوێتی و وره‌ی شۆڕشگێڕ و هێمنی و سه‌بری ئینقلابی دیپلۆماتكاردا، وێستگه به وێستگه‌ی خه‌باتی یه‌كێتی سه‌رخست. له هه‌ر كوێ ئه‌ركی پێسپێردرابێ، له وه‌زاره‌ت تا دیپلۆماسی و زیاره‌ت. تا ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ته‌ونی دیپلۆماسی به ده‌وری وتاری حه‌كیمانه‌ی یه‌كێتی و ماڵه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رۆك مام-دا درێغی نه‌كردووه و له هیچ قوربانیدانێك سڵی نه‌كردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت نه‌خۆشی و دژواریی رێی چاره‌سه‌ریش رێی لێ نه‌گرت.
عه‌موو، كه ناوی خۆشناوی ناو هه‌ڤاڵه‌كانی بوو له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیدا، تا دوا رۆژی ژیانی، له خزمه‌ت و خه‌بات نه‌كه‌وت. تا دڵی له لێدان كه‌وت وه‌فاداری كوردایه‌تی و وه‌فاداری یه‌كێتی و وه‌فاداری سوێنده‌كه‌ی چایخانه‌ی توڵه‌یتوڵه بوو. تا ئه‌و رۆژه‌ی كۆچی یه‌كجاریی رۆحی به‌رزه‌فڕی بۆ لای مامی گه‌وره و هه‌ڤاڵانی كۆچكردوو و شه‌هیده نه‌مره‌كان، له شه‌قه‌ی باڵی دا.
یادت به‌خێر عه‌موو، ناو و ناوبانگ و خه‌باتت تا ئه‌به‌د ده‌مێنێت و باعیسی مانه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كێتی-یه بێت كه مه‌یدانی چۆڵ نه‌كردووه و شۆڕشی ئاوایه.
ستران عه‌بدوڵلا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19