riklam

بۆ ناردنی بودجه‌ له‌به‌غداوه‌ باس له‌ ته‌واوكردنی چه‌ند رێكارێك ده‌كرێت

ئابوری 09:16 PM - 2021-06-12
.

.

له‌دوا سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی یاسای بوجه‌ و ناردنی پشكی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران باس له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكارانه‌ده‌كات كه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ ناردنی پشكی هه‌رێم ته‌واوبكرێت .

ئه‌حمه‌د سه‌فار بێیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به‌  PUKmediaی راگه‌یاند: به‌هۆی دواكه‌وتنی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی وورده‌كاری چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ له‌كاتی ئێستا ناتونرێ كاتی ناردنی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ دیاریبكرێت،  ئایه‌ ئه‌م مانگه‌ دێت یان نا.

وتیشی: ده‌بوو ئه‌و گفتوگۆیانه‌ راسته‌خۆ دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی چواری ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، كه‌چی ماوه‌ی  دوومانگ به‌بێ هیچ  پاساوێك ئه‌و گفتوگۆیانه‌ دواكه‌وت.

راشیگه‌یاند: ئێستا كێشه‌ی نه‌وت له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی عیراق نه‌ماوه‌ ئه‌وه‌ ته‌واوبوو، چونكه‌ له‌یاساكه‌ ئاشكرایه‌ باسی داهاتی نه‌وته‌كه‌ ده‌كات و رێژه‌كه‌ش دیاریكراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ زیاتر داهاتی نانه‌وتی كه‌ ده‌بێ هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ ته‌سلیمی به‌غدای بكات، بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ پێناسه‌ی ئه‌و جۆره‌ داهاته‌ بكرێت ‌و بزانرێت مانگانه‌ بێه‌كه‌ی چه‌نده‌، ئه‌مه‌ش به‌زه‌حمه‌ت دانانرێ.

بێیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌فدی هه‌رێم له‌ دواكۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومه‌تی عیراقی جۆره‌ رێكه‌وتنێكیان كردووه‌ كه‌ چۆن ئه‌و داهاته‌ نانه‌وتیانه‌ هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكان‌و ئه‌نجامی كاری كارمه‌ندانی هونه‌ریه‌ كه‌ بۆئه‌و بابه‌ته‌ راسپێردراون.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket