riklam

دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئێران له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

ئابوری 05:29 PM - 2021-06-12
.

.

له‌ رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی ئێران له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت به‌ كاڵاو به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شه‌وقی عومه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ماركێتین له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ 12-6-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 22-6-2021، دووه‌مین خولی پێشانگای كاڵاكانی وڵاتی ئێران له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌م جۆره‌ پێشانگایه‌ پێشتر هه‌ر له‌ سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ساڵانی پێشوو به‌ ناوی تره‌وه‌ بووه‌، بۆ ئه‌مساڵ به‌ ناوی "پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی" ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ به‌شداری سه‌دان كۆمپانیای ئێرانییه‌، كه‌ سه‌رجه‌م كاڵاكان به‌رهه‌مهێنراوی وڵاتی ئێرانن و له‌و پێشانگایه‌دا نمایشده‌كرێن ، هه‌روه‌ها وتی: پێشانگاكه‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كییه‌ به‌شێكیان تایبه‌ته‌ به‌ نمایشكردنی كاڵاكان ، به‌شێكی تریشی تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی كاڵاكان، كه‌ به‌ راسته‌وخۆ كاڵاكان داده‌نه‌رێن بۆ فرۆشتن .

وتیشی: وڵاتی ئێران له‌ رووی بازرگانییه‌وه‌ هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ چوار وڵاتی سه‌ره‌كی هاوبه‌شی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانن كه‌ بریتین له‌ (ئێران، توركیا، ئیمارات، چین)، كه‌ له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا ئێران به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت  له‌ زۆربه‌ی بواره‌كاندا، به‌رده‌ر له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی بازرگانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ و دورودرێژه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ ده‌رفه‌رتێكی باشه‌ بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ناوخۆییانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ بریكار یان لقی كۆمپانیاكانی ئێران له‌ هه‌رێم، هه‌روه‌ها به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان هه‌ندێك له‌ هاووڵاتییانی ئێمه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ كاری ده‌ستبكه‌وێت .

وتیشی: ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ له‌رووی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزارییه‌وه‌ سودێكی زۆری بۆ هه‌رێم ده‌بێت، كه‌ بێگومان سه‌دان كۆمپانیا دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ كه‌رتی گه‌شتوكوزاری له‌ شاره‌كه‌ ده‌بوژێنێته‌وه‌ و سه‌دان میوان رۆژانه‌ دێن و له‌مۆڵ و هۆتێل و شوێنه‌كاتی تر ده‌مێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتییانی باشورو ناوڕاستی عیراق دێن بۆ ئه‌و پێشانگایه‌و كه‌رتی گواستنه‌وه‌و گه‌شتوگوزار ده‌بوژێنێته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌لی كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ پردێكی په‌یوه‌ندی كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket