riklam

عیراق پابه‌نده‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی ئۆپیك پڵه‌سه‌وه‌

ئابوری 03:34 PM - 2021-06-12
.

.

عیراق له‌ مانگی ئایاردا به‌ ڕێژه‌ی له‌ 88% پابه‌ندبووه‌ به‌ ڕێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌سه‌وه‌.

ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای وزه‌ی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس) ئاشكرای كرد، وێڕای ئاسانكاریه‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س بۆ زیادكردنی بڕی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق له‌ مانگی ئایاردا به‌ ڕێژه‌ی له‌ 88%پابه‌ندبووه‌ به‌ ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس)دا ھاتووه‌، به‌رھه‌می نه‌وتی ڕێكخراوی ئۆپیك له‌ مانگی ڕابردوودا ڕۆژانه‌ 430 ھه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌ و شانشینی سعودیه‌ش (361) ھه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی له‌و ژماره‌یه‌ ھه‌نارده‌ كردووه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، كه‌ حكومه‌تی عیراق ڕۆژانه‌ ته‌نھا 20 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاتری ھه‌نارده‌ كردووه‌ و به‌ ڕێژه‌ی٨٨ له‌ 88% پابه‌ندبووه‌ به‌ ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌سه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket