riklam

جیهان..گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ٤ ملیۆن نزیک دەبێتەوە

جیهان 11:01 AM - 2021-06-12
.

.

هەتا ئێستا لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوەو توشبونیش بە ڤایرۆسەکە ١٧٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە.

کۆتا ئامارەکان کە ئەمڕۆ شەممە ١٢-٦-٢٠٢١ بڵاوبوەتەوە ئاماژە بەوەدەکەن لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئێستا ٣ ملیۆن و ٩٣٦ هەزار و ١١٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ١٧٦ ملیۆن و ٥٢ هەزار و ٥٧٥ کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بون

هاوکات هەتا ئێستاش ١٥٩ ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٦٠٤ کەس چاک بونەتەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.

ئامارە جیهانییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە زۆرترین رێژەی توشبون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەمریکا بە پلەی یەکەم و هیندستان بە پلەی دووەم و بەرازیل بە پلەی سێیەمە.


PUKmedia وۆڵدئۆمیتەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket