riklam

پەرلەمانتاران داوای كۆبوونەوە دەكەن لەسەر موچەی فەرمانبەران

ئابوری 10:08 PM - 2021-06-11
.

.

 دوای كۆكردنەوەی  ئیمزای پەرلەمانتاران بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسی دواكەوتن و بەردەوامبوونی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كەچی تاكو ئێستا ئەو كۆبونەوەیە نەكراوە، بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان جەخت لەسەر بەرێوەچوونی ئەو كۆبونەوەیە دەكەن .

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی وکاروباری ئابووری ئابووری پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە PUKmedia راگەیاند: ئێمە بە پێوبیستی دەزانین ئەو كۆبونەوەیە ئەنجامبدرێت و جەخت لە بەرێوەچونی دەكەینەوە، چونكە جگە لەوەی داواكاری ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتارانە، لەهەمانكات پەیوەندی بەژبان و گوزرانی هاوڵاتیانەوە هەیە.

لەبارەی كاتی ئەنجدمدانی ئەو كۆبونەوەیە سەرۆكی لیژنەی دارایی وتی: تاكو ئێستا كاتی ئەو كۆبونەوەیە دیارنیە، بەڵكو بۆ دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان سەرۆكایەتی  بڕیاری لەسەردەدات.

لەلایەنخۆیەوە زكری ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: بەهۆی گرنگی بابەتی لێبڕینی موچە و كێشە داراییەكانی حكومەتی هەرێم پەرلەمانتاران كۆكن لەسەر ئەوەی  كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە بێت، بۆیە زەحمەتە هیچ كۆبونەوەیەكی پەرلەمان بەرێوەبچێت ئەگەر بەرنامەی كارەكەی  مەسەلەی موچەی فەرمانبەران نەبێت.

پێشیوابوو: بەهۆی زۆری داواکاری پەرلەمان و چەند جار دواخستنی كۆبونەوەكانی پەرلەمان ، چاوەڕوان دەکریت لەم هەفتەیە ئەو كۆبونەوەی بەرێوەبچێت.          ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ ئەو کۆبونەوەیە پەرلەمانتاران داوایان كردوە لێپسراوانی پەیونداری حكومەتی هەرێم ئامادەی بن، بۆئەوەی هۆكاری بەردەوامبون لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و كاتی چارەسەرکردنی روونبكرێتەوە و بەرچاوی پەرلەمانتاران لەو بارەیەوە دیاربێت.

PUKmedia         هەولێر: تەها عەبدوڵڵا    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket