riklam

سلێمانی..هاووڵاتیەك لەلایەن چەند كرێكارێكەوە بەچەكوش دەكوژرێت

کوردستان 02:08 PM - 2021-06-11
.

.

لەسلێمانی هاووڵاتیەك لەلایەك چەند كرێكارێكی عەرەبەوە دەكوژرێت و كەسوكارەكەشی دەڵێن لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوەو چاوەڕێی ئەنجامەكەی دەكەن.

لەگەڕەكی رزگاری سلێمانی هاووڵاتیەك بەناوی (ع.ح، س) كە تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵەو سەرقاڵی چاكردنی خانویەك بووەو چەند كرێكارێكی بیانی كاریان بۆ كردوە، لەخانوەكەدا لەلایەن كرێكارەكانەوە كوژراوەو دواتر لەلایەن كەسوكارەكەیەوە بەڕووداوەكە زانراوەو هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو تەرمەكەیان رەوانەی پزیشیكی دادوەری سلێمانی كردوە.

ئەمڕۆ 11ی 6ی 2021، لەشوێنی رووداوەكە ئامۆزایەكی كوژراوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو كەسەی كوژراوە سەردانی ئەو خانوەی كردوە كە چەند كرێكارێكی عەرەب كاریان تێدا كردوە، بەڵام لەوێ لەلایەن ئەو كرێكارانەوە بەچەكوش كوژراوەو جێهێڵراوە، پێمانوایە هۆكارەكەش بۆ دزینی ئەو ئۆتۆمبێلەكە بووە كە پێی بووە.

وتیشی: تائێستا هیچ زانیاریەكمان لەبارەی بكوژەكانەوە نیەو چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەكانین كە بكوژەكان دەستگیربكەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو كامێرایانەی لەشوێنی نزیك رووداوەكە بوون بردویانەوە.

PUKmedia تایبەت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket