riklam

بەنداوی دەربەندیخان سەر رووباری سیروان دەكاتە ناوچەیەكی گەشتیاری

کوردستان 01:43 PM - 2021-06-11
.

.

گەرچی ئەمساڵ بەهۆی كەم بارانیەوە بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان لەچاو ساڵانی رابردوو رووی لەكەم بوونەوە كردووە، بەڵام بەووتەی خاوەن كەپرە گەشتیاریەكان و بەڕێوەبەری بەنداوەكان تاوەكو ئێستا هیچ گرفتێك بۆ گەشتیاران دروست نەبووە كە سەردانی ناچەگەشتیاراییەكان نەكەن، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكات ڕۆژانە هیندە ئاو بەردەدەنە تاوەكو هیچ زیانێك بە كەپرە گەشتیاریەكان نەگات، دەشڵێت؛ 24 سەعات ئاو بەناو كەپرە گەشتیارییەكان تێپەردەبێت، بۆ ئەوە گەشتیاران بۆ بەسەر بردنی كات و ساتێكی خۆش سەدانی ناوچەكە بكەن...

سنوری قەزای دەربەندیخان بەپێی هەڵكەوتەی جوگرافیای ناوچەكە شوێنێكی دڵگیرو جوان و گەشتیارییە ساڵانە گەشتیاریكی زۆر لەشارەكانی خواروی عیراق سەردانی  ناوچە گەشتیارییەكانی قەزاكە دەكەن بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش.

سەلاح دارا عەبدولقادر خاوەن كە پری گەشتیاری بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ساڵێكە كارم كردووە تاوەكو چەند كەپرێك لەسەر روباری سیروان دروستبكەین بۆ ئەو كەسانەی كە دێنە قەزای دەربەندیخان، وەك گەشتیار بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش.

وتیشی:  خۆش بەختانە  ئەمساڵ لەگەڵ چەند كەسێك  هەستاین بە دروستكردنی چەند كەپرێك  لەسەر رووباری سیروان بۆ ئەو گەشتیارانەی كە سەردانی كەپری گەشتیارییان لەسەر رووبارەكە دروست دەكەن..

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەپرە گەشتیاریەكان  ژمارەیان 18 كەپرەو بەردەوامیشین لەدروس كردنی كەپری زیاتر..

سەڵاح دارا داواشیكرد حكومەتی هەرێم رێگای هاتووچۆی تایبەت كەپرە گەشتیاریەكانی دەربەندیخان دروست بكات و تاوەكو ساڵانە گەشتیاری زیاتر سەردانی ناوچەكە بكەن.

لای خۆشیەوە رەحمان خانی بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان بە PUKmediaی ِاگەیاند: لەئێستاد 24 سەعات ئاو بەڕووباری سیرواندا تێپەڕدەكات و دیمەنێكی جوان بە كەپرە گەشتیاریەكان دەدات و ئەوەش وایكردووە رۆژانە گەشتیار سەردانی ئەو ناوچەیە بكات.

 وتیشی: ئێستا لەخولەكێكدا 30 مەتر سێجا بەتێكڕا ئاو لە بەنداوەكە بەردەدرێتەوەو رۆژانە هێندەش بەر دەرێتەوە كە هیچ زیانێكی ماددی نەبێت و تەنها دیمەنێكی جوان بە كەپرە گەشتیاریەكان بدات.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان- شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket