riklam

دادگای هەولێر دەستگیركراوێكی تری بادینان دادگای دەكات

کوردستان 11:42 AM - 2021-06-11
.

.

دوای سزادانی 5 رۆژنامەنوس و چالاكوانی دهۆك لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرەوە، كەیسی دەستگیركراوێكی تری بادیان بۆ دادگایكردنی لەهەولێر پێشخراوەو بڕیارە مانگی داهاتوو دادگای بكرێت.

سەرەڕای ناڕەزاییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان لەبارەی كەیسی سزادراوانی بادینان و هۆشداریدانە لێپرسراوانی باڵای حكومەت كە ئەو كەیسە بەسیاسی كراوەو دادگایكردنی ئەو رۆژنامەنوس و چالاكوانەی بادینان دادپەروارانە نەبوە، بەڵام بڕیارە مانگی داهاتوو دەستگیركراوێكی تری بادینان لەلایەن دادگای تاوانەكانی هەولێرەوە دادگای بكرێت.

ئاسۆ هاشم پارێزەری دەستگیركراوی بادینان مامۆستا بەدەل بەرواری بە PUKmediaی راگەیاند: دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر  17ی ئابی 2021ی بۆ دادگای كردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دانابوو، بەڵام داوایەكمان ئاڕاستەی داگای تاوانەكانی هەولێر كردوەو كاتی دادگایكردنی بۆ 29ی 7ی 2021 پێشخراوە.

وتیشی: ماوەی 10 مانگە مامۆستا بەدەل بەرواری دەستگیركراوەو لەلایەن دادوەرەوە وتەی وەرگیراوەو هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نیە كە سزا بدرێت، چونكە ئەو لەبەردەم دادوەر رایگەیاندوە كە بۆ داواكردنی مافی خۆی كە مووچەكەتی بەشداری چالاكی مەدەنی كردوە.

پارێزەری كەیسی مامۆستا بەدەل بەرواری دەشڵێت: لەلاەین دادگاوە تۆمەتی " تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە" كە هەمان ئەو تۆمەتەیە كە پێشتر لەلایەن دادگای تاوانەكانی دووی هەولێرەوە 5 رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینانی لەسەر سزادراو هەریەكەیان 6 ساڵ حكومدران.

باسی لەوەشكرد: بەهۆی نەبونی هیچ بەڵگەیەكەوە چاوەڕوانن لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادكردن بۆ مامۆستا بەدەل بەرواری دەربچێت.

PUKmedia بیلال بەرزان – هەولێر  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket