riklam

هۆكاری بەرزبونەوەی دۆلار ئاشكرا دەكرێت

ئابوری 11:00 AM - 2021-06-11
.

.

لەبەسەركردنەوەیەكدا بۆ ناو بۆرسەی كوردستان لە شاری هەولێر باسیان لەچەند هۆكارێكی بەرزبونەوەی چاوەڕوان نەكراوی دۆلار بەرامبەر دیناركرد، ئابوریناسان و كاسبكارانی ئەو بۆرسەیە رایانگەیاند: هیچ كاتێك وەك ئێستا گۆڕانكاری لە نرخی دراوەكان رووینەداوە، دەشڵێن: ، بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاند رۆڵی خراپ دەبینین لە یاریكردن بە نرخی دراوەكان و لەلایەن كۆمپانیاو بازرگانانەوە بەكار دەهێنرێن.

رەمزی گۆمەشینی ئابووریناس وخاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بۆرسەی كوردستان لە هەولێر بۆ PUKmedia وتی: جگە لە كەمتەرخەمی بانكی ناوەندی عیراق و  هەواڵە سیاسیەكان، بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاند رۆڵی خراپ دەبینین لە یاریكردن بە نرخی دراوەكان،  بەتایبەتی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی.

وتیشی: سوودمەندی یەكەم لەو هەڵبەزودابەزەی نرخی دۆلار  زیاتر كۆمپانیاو بازرگانە گەورەكانن، بۆ ئەمەش  بەشێك لە رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن بەكار دەهێنن بۆ بڵاوكردنەوەی بانگەشەی بەرزبونەوەی دۆلار، لەو حاڵەتەش خەڵكی بەپەلەپەل هەرچی دیناری هەیە دەیهێنێتە بازاڕ بەدۆلار دەیگۆڕنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی كەمبونەوەی دۆلار لەبازاڕ جارێكی تر سوودمەندانی ئەو بارودۆخە دۆلار دەهێننەوە بازاڕ، بەمەش تەنیا خەڵكی كاسبكار و ئاسایی، ئەوانەی چەند ملیۆن دینارێكیان لەماڵەوە هەیە بەهۆی دڵەڕاوكێ زەرمەند دەبن.

سەید ئەنوەر  كاسبكارێكی تر بوو مێزێكی لەناوڕاستی  بۆڕسەی هەولێر دانانبوو  لەبارەی بەرزبونەوەی دۆلار بە PUKmediaی راگەیاند:بارودۆخی ئەمنی و ناسەقامگیری نێوان حكومەت و  گروپەچەكدارەكان لەبەغدا وایكروە  خەڵكی متمانەی بە رەوشەكە نەبێت، بۆیە هەوڵدەدات پارەی عیراقی بكات بەدۆلار، بەوپێیەی هەڵگرتنی دۆلار ئاسانترە، بۆیە دەبینین دۆلار لە ئاستی خۆی زیاتر بەرزبۆتەوە كە تا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 10ی 6ی 2021 گەیشتۆتە سەرووی  150هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك.

وتیشی: جگە لە دۆلار ئەوەی لەبۆڕسەی هەولێر دەبینین  نرخی تمەنی ئێرانی و لیرەی توركیش جێگر نیە، ئەوانیش بەهۆی  هەواڵە سیاسیەكانەوە گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە، ئەمەش لەكاتێك بەشێكی زۆری ئەو دەنگۆیانە راست نیە، تەنیا بۆ جولانی بازاڕی دراو و سوود گەیاندن بە هەندێك لە بازرگانانە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket