riklam

هەر فەرمانبەرێك بەنایاسایی پلەی وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوە

کوردستان 11:17 PM - 2021-06-10
.

.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە ھەرێمی كوردستان ، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا ھەموو وەزارەتەكانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەراندا بكەن و ھەر كەسێك بە نایاسایی یاخود ناشایستە پلەیەكی وەرگرتبێت، لێی وەربگیرێتەوە. ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێ، بە ئەنجامدانی ئەو كارە، داھاتێكی زۆر باش بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان،  به PUKmedia ی راگەیاند، یەكێك لە خاڵەكانی یاسای چاكسازی ئەوەیە، ئەوەی كە بە ناسایایی یاخود ناشایستە ھەر پلەیەكی وەرگرتبێت لە ھەر وەزارەتێك یاخود دامودەزگایەك لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پێویستە لێی وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەو پلەیەی كە شایستەیەتی.

وتیشی: ئێستاش ھەموو وەزارەتەكان راسپێردراون كە پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەراندا بكرێت و وەزارەتەكانیش بەردەوام كار لەو بارەیەوە دەكەن و بەشی زۆریان كاری خۆیان تەواو كردووە، كە سەرجەم فەرمانبەران تەواو بوون، ئەوكان لیژنەی باڵای چاكسازی بڕیاری لەسەر دەدات. 

PUKmedia بیلال بارزان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket