riklam

سەعدی پیرە پیرۆزبایی لە یانەی برایەتی دەکات

ی.ن.ک‌‌ 09:33 PM - 2021-06-10
.

.

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری و یاریزانان و هاندەران و هەوادارانی یانەی وەرزشی برایەتی

 لە ناخی دڵەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی یەکەم لە خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان ، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بێگومان زادەی مێژوویەکی دوور و درێژی پڕ لە سەرکەوتنی تری یانە بەناوبانگەکەتانە ، نیشانەی ئەوەیە کە هەم دەستەی کارگێری و هەم یاریزانان سەرباری خراپی بارودۆخی ئابوری و ئەو هەوراز و نشێوانەی  کە یانەی وەرزشی برایەتی پێیدا تێپەڕی بەڵام گیانی بەیەکەوە کارکردن و ئیرادەی بەهێزی هەموو لایەکتان دەریخست سەرکەوتن و یانەی وەرزشی برایەتی دووناوی لەیەک دانەبڕاون .

جارێکی تر ئەم هەوڵ و ماندووبوون و سەرکەوتنەتان لێ پیرۆزدەکەم کە جێگای شانازی هەموو وەرزشوانان و وەرزش دۆستانی کوردە بە گشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی ، هیوادارم هەمیشە نازناوی یانەی وەرزشی برایەتی وەک قەڵا و منارە بەبەرزی و سەرکەشی بمێنێتەوە .

سەعدی ئەحمەد پیرە

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

thumbnail.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket