riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی خاڵییه‌ له‌ سنوورداركردنی ئازادی راده‌ربڕین

ی.ن.ک‌‌ 06:22 PM - 2021-06-10
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی: چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بدۆزرێته‌وه‌
بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ ئولریك شانۆن، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عیراق.

له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق، هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و باڵیۆز و دیپلۆماتكاران. ھه‌ڵبژاردنی داھاتووی عیراق، یه‌كڕیزی ماڵی كورد و یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ھێزتركردنی پێگه‌ی ھه‌رێم تاوتوێكران.

بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد به‌غدا گرنگی سیاسی خۆی هه‌یه‌ و چالاكییه‌ دیبلۆماسییه‌كانمان له‌ناوه‌ند زیاتر ده‌كه‌ین و له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ به‌ده‌ستھێنانی مافه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان. له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بین و هه‌ر هێز و لایه‌نێكیش ویستی چاكسازی هه‌بێت و بڕوای به‌ دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت پێشوازی لێده‌كه‌ین. ده‌بێت چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بدۆزینه‌وه‌ و هه‌مووان پێكه‌وه‌ عیراق به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببه‌ین، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق ھاوسه‌رۆك رایگه‌یاند، به‌ڕاشكاوی به‌ ھه‌موولایه‌كمان راگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردین له‌كات و ساتی خۆیدا و زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ بڕه‌خسێنرێت له‌پێناو سه‌قامگیری سیاسی و زاڵبوون به‌سه‌ر ناكۆكییه‌كاندا.

له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕین و سزادانی سیاسی و ده‌ستگیركردنی گه‌نجه‌كانی بادینانه‌وه‌ كرا و بافڵ تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه‌، ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی خاڵییه‌ له‌ سنوورداركردنی ئازادی راده‌ربڕین و به‌ھه‌مووشێوه‌یه‌كیش دژی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و دانانی به‌ربه‌ستین له‌به‌رده‌م كاری میدیایی. باوه‌ڕی نه‌گۆڕمان به‌وه‌یه‌ زه‌مینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ میدیاكاران تاوه‌كو پیشه‌ییانه‌ كاری خۆیان بكه‌ن و سنووره‌كانی ئازادی كه‌سی نه‌به‌زێنرێت. چونكه‌ یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی پێشخستنی دیموكراسی ھه‌رێمی كوردستان ئازادی بیروڕا و هه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازاده‌.

PUKmedia

045454242.jpg

7875754545.jpg

0111100.jpg

888888888888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket