riklam

بنكه‌ی كه‌شناسی زانكۆی كۆیه‌ دەکەوێتەکار

کوردستان 06:09 PM - 2021-06-10
.

.

دوای له‌كار كه‌وتنی بنكه‌ی كه‌شناسی زانكۆی كۆیه‌  له‌ ساڵی 2017 ه‌وه‌  ئه‌مرۆ دووباره‌ كه‌وته‌وه‌ كار.

بژار ئەحمەد  لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م بنكه‌یه‌ دووباره‌ به‌ پاڵپشتی سه‌رۆكی زانكۆ وه‌ هه‌وڵی لیژنه‌یه‌كی شه‌ش كه‌سی وه‌ بۆماوه‌ی زیاتر له‌ سالێك كاركردن ئه‌م بنكه‌یه‌ كه‌وته‌وه‌ كار، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی داتا ئاو و هه‌واییه‌كان تۆمار بكرێت له‌رێگه‌ی چه‌ند ئامێرێكه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی داتا و هه‌ڵگرتنیان.

له‌م باره‌یه‌وه‌ (پ.ی.د. لوقمان وسو عومه‌ر) رایگه‌یاند‌ "یه‌كێك له‌ ئامێره‌كانی ئه‌م بنكه‌یه‌ له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت رۆژانه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت، رۆژانه‌ داتای بنكه‌كه‌ به‌ناوی زانكۆی كۆیه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی كه‌شناسی بڵاوده‌كرێته‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ ئامێره‌ش له‌ هه‌موو كوردستاندا ته‌نها له‌ سێ شوێنیتر هه‌یه‌، یه‌كێكیان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌ فۆرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، بنكه‌یه‌كی كه‌شناسی له‌ عه‌نكاوه‌، هه‌روه‌ها بنكه‌ی چواره‌میش له‌ زانكۆی كۆیه"‌.

ئه‌م ئامێره‌ رۆژانه‌ داتا ده‌داته‌ تۆری كه‌شناسی جیهانی. هه‌روه‌ها دوو ئامێریتر له‌كار كه‌وتبوون، ئه‌وانیش نوێكرابوونه‌وه‌ و خرانه‌وه‌ كار. له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش دا، ئه‌م ئامێرانه‌ له‌ هه‌ر خوله‌كێك دا زانیاری و داتای نوێ تۆمار ده‌كات.

PUKmedia کاروان نازم

٦.jpg

٠.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket