riklam

خەڵكی خورماتوو سەردانی مەڵبەندی حەمرین دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 05:59 PM - 2021-06-10
.

.

كەریم شوكر محەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی  16ی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 پێشوازیكرد لەوەفدێكی خەڵكی خورماتوو.

وەفدەكە لەمیانی سەردانەكەیاند بۆ مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی، پیرۆزبایی خەڵكی خورماتوییان بەبۆنەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشكەشی لێپرسراوی مەڵبەند كردو هیوای سەركەوتن و بەردەوامییان بۆ یەكێتیی خواست لەپێناوی خزمەتكردن بەگەلی كوردو خەڵكی خورماتوو.

هەروەها وەفدەكە پشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند و بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوام بن و درێژە بەخەبات بدەن، كە گرنگییەكی تایبەتی بە ناوچە كوردستانییەكانی مادەی 140 دەدا.

هەروەها وەفدی خەڵكی خورماتوو رایانگەیاند كە هیوای زۆریان بە مەڵبەندی 16ی حەمرین و لێپرسراوەكەی هەیە كە لەسەر هەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوامەو تەواوی خەڵكی ناوچەكەش پشتگیری لێدەكەن لەپای دڵسۆزی بۆ خەڵكەكەی و سەردان و پەیوەندییە بەردەوامەكانی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكانی ناوچەكە.


PUKmedia تایبەت

٥.jpg

٨.jpg

٣.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket