كۆمسیۆن رۆڵی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیییهكان روونده‌كاته‌وه
عیراق 05:23 PM - 2021-06-10.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2021 جه‌ختیكرده‌وه كه رۆڵی چاودێران له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ته‌نها كاری چاودێری ده‌بێت، وه جگه له پاڵێوراو حزبه سیاسییه‌كه‌ی، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان سكاڵا پێشكه‌شی كۆمسیۆن بكات.
له‌و باره‌یه‌وه، جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌رۆڵی چاودێره نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌كان و بریكاری پارته سیاسییه‌كان، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌ماده‌كانی یاسای كۆمسیۆن به ژماره 31ی ساڵی 2019 كه‌ده‌ڵێت: له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه پشت به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی شرۆڤهكارو بریكاری پارته سیاسییه‌كان ببه‌ستێت ته‌نها بۆ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
غه‌لای راشیگه‌یاند: مه‌به‌ست و ئه‌ركی چاو‌دێر ئه‌وه‌یه لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بكات و پاشان به‌ڕاپۆرتێك به‌رزیده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئه‌ندامه تێیداو بۆشی نییه سكاڵا پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێت چاودێری بۆی هه‌بێت ده‌ستوه‌رداته ناو پرۆسه‌كه، ئه‌وه بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه ده‌ستوه‌رداته پرۆسه‌كه، پرسی هه‌ڵبژاردن، پرسێكی ته‌واو عیراقییه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی عیراقی سهربهخۆو بێلایه‌ن و پیشه‌ییه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌كات، ئاماژه‌شیدا كه ته‌نها ده‌نگده‌رو پارته سیاسییه‌كان بۆیان هه‌یه سكاڵا پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ناوه‌ندی ئه‌و ده‌نگدانه‌دا ده‌بێت كه ده‌نگی تێدا داوه، یاخود به‌چاودێر ناوی تۆماركردووه.
له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، غه‌لای جه‌ختیكرده‌وه كه راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی كۆمسیۆنه‌وه ده‌بێت، ئاماژه‌شیدا راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌دوای 24 سه‌عات لهكۆتایهاتنی پرۆسه‌كه ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمسیۆن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، بۆئه‌وه‌ش 3 تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ئه‌دات، تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان ده‌بێت، دووه‌میشیان ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و پاشان به‌ده‌ستی، تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌مانگی ته‌مووزدا ده‌بێت و هه‌ردوو پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر تاقیده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ دڵنیابوونه له خێرایی و ووردی ئامێره‌كان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17