riklam

PUKmedia هۆکاری سوتاندنی ئۆتۆمبێلێک لەلایەن شۆفێرەکەی بڵاودەکاتەوە

کوردستان 05:22 PM - 2021-06-10
.

.

ڕانیە هاوڵاتیەک ئۆتۆمبیلەکەی خۆی بەدەستی خۆی سوتاند و وتەبێژی پۆلیسیش هۆکاری سوتاندنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ PUKmedia دەخاتە روو.

موقەدەم شۆرش ئیسماعیل وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠-٦-٢٠٢١ هاوڵاتیەک بەناوی (س،ج،ف) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی ڕانیەیە لەناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی سوتاند.

وتیشی: لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەهاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و هاوڵاتیان ئۆتۆمبیلەکەیان کوژاندەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆکرایەوە و بە وتەی خۆی دەڵێت دوو کەس لە شاری سلێمانی پێیان وتووە ئۆتۆمبیلەکەی کێشەی دزیاری هەیە و ئەویش سەردانی هەندێک شوێنی فەرمی کردووە، بەڵام ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێکارە یاساییەکانی نەکردووە بۆ ڕاستی و دروستی لە کێشەی ئۆتۆمبیلەکەی و ئاخۆ تایبەتمەندە بەکام فەرمانگەی حکومی تاکو کێشەکەی بۆ یەکلایی بکرێتەوەو لەئەنجامی هەڵچوون و توڕەییدا ئۆتۆمبیلەکەی لەناو بازاڕی شاری ڕانیە سووتاند.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket