riklam

نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوا ئیدانه‌ی ره‌فتارێكی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌كات

کوردستان 03:24 PM - 2021-06-10
.

.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی سێ ئه‌ندام نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن پارتی دیموركراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات و داوای هه‌رچی زووه‌ ئازادكردنیان ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ 10-6-2021، ، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له‌ جیهاد حه‌سه‌ن، نوێنه‌ری به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان،  مسته‌فا عوسمان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له‌ هه‌ولێر،  مسته‌فا عه‌زیز، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی په‌یه‌ده‌، ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.

راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێم له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ بۆ پێشوازی له‌ چه‌ند میوانێكی بیانی ده‌چوونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌و به‌بێ هیچ هۆكارێك له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستگیركراون.

هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین، داواش له‌ پارتی دیموكرانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئازادیان بكات .

PUKmedia به‌یاننامه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket