riklam

هەڵسەنگاندن بۆ زیانلێكەوتوانی وشكەساڵی دەكرێت

کوردستان 02:47 PM - 2021-06-10
.

.

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم باس لە كاریگەرییەكانی وشكەسالی و ئەگەرەکانی قەرەبوكردنەوەی  جوتیاران و   زیانلێكەوتوان دەكات، راشیدەگەیەنێت بۆگەیشتن بە ئامارێكی دیاریكراو لیژنەیەک  پێكهێندراوە.

كەمال موسلیم  وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان لە شاری هەولێر لەبارەی وشكەساڵی و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان رایگەیاند: گفتوگۆ كراوە لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ، هەروەها لیژنەیەك پێكهێندراوە  تاكو لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لەبارەی كاریگەرییەكان‌و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو دیاردەیەبكات.

لەبارەی ئەگەری قەرەبووكردنەوەی جوتیاران و  زیانلێكەوتوان  وەزیرەكەی حكومەتی هەرێم وتی:  لیژنەكە گفتوگۆ لە بارەیەوە دەكات ، دواتر لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگی لەسەر دەكرێت، بەڵام  ئەو لیژنەیە  هێشتا نەهاتونە ئەنجومەنی وەزیران.

جێی ئاماژەیە  بەهۆی كەمی بارانبارانی ئەمساڵ  زیانێكی زۆر بە جوتیارانی كوردستان كەوت، بە گوێرەی زانیاری یەكێتی جوتیاران رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ بەراورد بەساڵی رابردوو 50% كەمیكردوە ، بۆیە داوای قەرەبووكردنەوە دەكەن، تاكو بتوانن بۆ ساڵانی داهاتوو بەردەوامبن لە كاری كشتوكاڵی.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket