riklam

12 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینی فایزه‌ر ده‌گاته‌ عیراق

عیراق 02:40 PM - 2021-06-10
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر ھه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا 12 ملیۆن ژه‌م له‌ ڤاكسینی كۆرۆنا بگه‌یه‌ننه‌ عیراق.

ریاز حه‌لفی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاندووه‌، كۆتایی ئه‌م مانگه‌ 500 ھه‌زار ژه‌می تر له‌ ڤاكسینی فایزه‌ر ده‌گاته‌ عیراق و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كه‌ له‌ نێوان عیراق و كۆمپانیای فایزه‌ردایه‌،  تا كۆتایی ئه‌مساڵ 12 ملیۆن دۆز له‌ ڤاكسینی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌گاته‌ عیراق.

وتیشی، له‌ چه‌ند ھه‌فته‌ی داھاتووشدا ژماره‌یه‌ك ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیه‌وه‌ ده‌درێته‌ عیراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بڕێكی زیاتر له‌و ڤاكسینانه‌ ھه‌ڵبگیرێن كه‌ ده‌گه‌نه‌ وڵاته‌كه‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق  تا ئێستا 667 ھه‌زار و 67 ھاووڵاتی ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارھێناوه‌ .

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket