riklam

دزەكانی مزگەوتی شافعی دەستگیركران

کوردستان 01:12 PM - 2021-06-10
.

.

ئاسایشی چوارقوڕنە سێ‌ گەنجیان دەستگیركرد كە قاسەی  مزگەوتی شافعیان لەناحیەكە بڕیوەو پارەی خێرخوازانیان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند: لەدرێژەی كاروچالاكیە بەردەوامەكانی هێزەكانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی رەزامەندی  دادوەر سێ‌ گەنجیان دەستگیركرد كە تۆمەتباربون بە دزیكردن لە قاسەی  (مزگەوتی شافعی) ناحیەی چوارقوڕنە.

دەشڵێت: دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیانداو قاسەی مزگەوتەكەیان شكاندوەو پارەی خێرخوازانیان دزیوە، بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (444) لە (یاسای سزادانی عیراقی) راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ - رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket