riklam

سلێمانی..بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێك ژمارەیەك ئۆتۆمبێل سوتان

کوردستان 12:06 PM - 2021-06-10
.

.

بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لەگەڕەكی هەواری تازەی سلێمانی جگە لەسوتانی تانكەرەكە ژمارەیەكیش ئۆتۆمبێلیش سوتان. 

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندنین: ئەو تانكەری ئاگریگرتوە لەبەرەدەم خوێندنگەی ساڵح قەفتان لەگەڕەكی هەواری تازەی سلێمانی لەكاتی رۆكردنی گازوایل بۆ موەلیدەكی ئەهلی گەڕەكە كە لەنزیك خوێندنگەكەیە بەهۆكارێكی نادیار ئاگریگرتوە.

وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی رووداوەكە چەند ئۆتۆمبێلێك زیانیان بەركەوتوەو سوتاون و تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕووو كە لەڕووداوەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبوە، بەڵكو ئەوەی هەبووە زیانی ماددیە.

بەهۆی ئاگرەكەو دروستبوونی دوكەڵێكی زۆریش لەگەڕەكەكە هەردوو خوێندنگەی ساڵح قەفتان و دابان خوێندنیان راگرتوەو خوێندكارانیان رەوانەی ماڵەوە كردوەتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket