riklam

هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن موڵك داوای تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ن

کوردستان 12:03 PM - 2021-06-10
.

.

ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن زه‌وی له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن زه‌وییه‌كانیان بۆ تاپۆ بكرێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌خاوه‌ن زه‌وییه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ له‌ساڵی 2008 وه‌ ئه‌و كارتی ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دابه‌شكراوه‌و چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌، به‌ڵام تائێستا شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماده‌نیه‌ ئه‌و زه‌وییانه‌ تاپۆ بكات.

وتیشی: داوا له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین راسته‌وخۆ بێته‌ خه‌ت و ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات تا رووداوی نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ 50 هه‌زار كارتی ئه‌و زه‌وییانه‌ دابه‌شكراوه‌و چه‌ند مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داواكاری گشتی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كه‌یسه‌ بگۆڕێت، چونكه‌ له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی رایی نه‌كردوه‌و سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی راگرتووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

Screenshot 2021-06-10 115813.jpg

Screenshot 2021-06-10 115911.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket