riklam

بەوێنە..لەهەولێر ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بارهەڵگرێك دەكاتە بەدوولەتەوە

کوردستان 11:18 AM - 2021-06-10
.

.

هاتووچۆی‌ هەولێر رایگەیاند: لەڕوداوێكی‌ هاتووچۆدا لەسەرشەقامی دووسایدی دارەتوو ئۆتۆمبێلێكی‌ تایبەت بەرهەڵگرێكی‌ كرد بە دوولەتەوە و چوار كەسیش بریندار بوون كە برینی .

فازڵ‌ حاجی‌ وتەبێژی هاتووچۆی‌ هەولێر رایگەیاند:سەعات 9:30 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ 10ی 6ی 2021 لەسەرشەقامی دووسایدی دارەتوو هیۆندایەكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی بەكیایەكی بارهەڵگری بچوكدا كێشاوەو كردویەتی بەدوو لەتەوە.

دەشڵێت: دواتریش خۆی كێشاوە بەمینی پاسێكداو ئەویشی لەشەقام فڕێداوەتە دەرەوە، ئینجا خۆی لەشەقام دەرچووەو بەسەر گردۆڵكەیەك كەوت كە لە لێوارێ رێگاكە هەبوو ئینجا وەستا.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رونیشیكردوەتەوە:لە ئەنجامی كۆی گشتی روداوەكەش 4 كەس بەسەختی بریندار بوون و زیانی مادی بەر 3 ئۆتۆمبێل كەوت.

باسی لەوەشكردوە: خێرایی رێگا پێدراو لەسەر ئەم دووسایدە بەهۆی ئەوەی كە ناوچەی نیشتەجێبوونە بە 60 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دیاریكراوە، بەڵام ئەو لێخوڕینەی كە كراوە لەلایەن هیۆندا تایبەتەكە، بەسەرووی 120 كیلۆمەتر دەخەمڵێنرێت،چونكە ئەو زیانانەی كەوتونەتەوە بەخێرایی زۆر نەبێت ناكەونەوە.

راشیگەیاند: كۆی ئەو دیمەنانەی كەلەو شوێنە بەهۆی ڕوداوەكە هەبوو هیچی جێگای دڵخۆشی نەبوو، تاكە دیمەن كە دڵخۆشكەر بوو زوو گەیشتنی ئەمبۆلانس بوو بۆ شوێنی ڕوداوەكە و رزگاركردنی قوربانیەكان بوو، ئەمە وایكرد مەترسیان لەسەر كەم بێتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket