riklam

كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

کوردستان 10:38 AM - 2021-06-10
.

.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا پۆستی سه‌رۆكی زانكۆیی كۆیه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا C.V و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، تا ناوی له‌لیستی پێشكه‌شكاراندا تۆمار بكات

 
مه‌رجه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ:

1)     هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت .

2)    نازناوی زانستی له‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر  كه‌متر نه‌بێت.

3)    خزمه‌تی  له‌ 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.


تێبینیه‌كان:

1)  ئه‌و به‌ڕێزه‌ی كه‌ داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره‌  دید و بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری  خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ  به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆكه‌ی  بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت،  زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له‌ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت.

2) دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی C.Vو پوخته‌ی ڕاژه‌ كۆتایی ده‌وامی ڕێكه‌وتی (٢٠/٦/٢٠٢١) ڕۆژی (یه‌ك شه‌ممه‌) ده‌بێت .

3) پێویسته‌ پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌ ئیمزا كرابێت.

4) هه‌ر به‌ڕێزێك ئاره‌زووی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی هه‌یه‌، ده‌توانی  C.V و پوخته‌ی ڕاژه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی پۆسته‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمیله‌ [email protected] بنێرێت .


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket