riklam

دوای زیاتر له‌ 40 رۆژ خانه‌نشینان مووچه‌ وه‌رده‌گرن

ئابوری 09:55 AM - 2021-06-10
.

.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شبكرێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نیشیان دوای زیاتر له‌ 40 رۆژ دێت، ئه‌مه‌ش كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی دابوو هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شبكرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ئایاره‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ مووچه‌ دواكه‌وتووه‌و هیوادارین به‌رده‌وامیی نه‌بێت.

له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی، كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار دێت و فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانن له‌ 25ی مانگ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket