riklam

بەشە خۆراكی مانگانە بۆ هاووڵاتیان دیاری دەكرێت

ئابوری 11:15 PM - 2021-06-09
.

.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی ھەرێم  بەشە خۆراكی مانگانەی ھاولاتیان بۆ ھەر تاكێك دیاری دەكات.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان به PUKmedia  ی راگەیاند : بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی  خۆراكی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدراڵ كە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەكانی خۆراك كراوە ڕایان گەیاندوە ئامادە كاری بكەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراكانەی كە لەئایندەیەكی نزیكدا دابەش دەكرێت بەسە ر هاوڵاتیاندا 

وتیشی:بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هە ركەسێك لەمەودوا بەشە خۆراك بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەكرێت لە هەمو عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە :-

١-برنج( ٣)سێ كیلۆ

٢-شەكر(١)یەك كیلۆ

٣-زەیت (١)یەك لتر

٤-دۆشاوی تەماتە(٤٠٠)چوارسەد غرام

٥-باقلەمەنی( ١)یەك كیلۆ (فاسۆلیاونیسك ونۆك)

٦-ئارد( ٩)نۆ كیلۆ

PUKmedia بیلال بارزان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket