riklam

بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی کۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:14 PM - 2021-06-09
.

.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كرا و هه‌ردوولا راشكاوانه‌ هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقه‌وه‌ خسته‌روو.

ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ و ئاشتییانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسییه‌كانی نێوان ھه‌رێم و عێراق و ھێزه‌ كوردی و عێراقییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌ و روونیكرده‌وه‌، یه‌كێتی په‌رۆشی لێكتێگه‌یشتنی ھاوبه‌شه‌ له‌نێوان ھێزه‌ كاریگه‌ره‌كان، چونكه‌ باوه‌ڕی نه‌گۆڕمان به‌ سازان و گفتوگۆ ھه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان و ته‌نھا له‌رێگای دیالۆگ و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ده‌توانین رێكبكه‌وین و زاڵبین به‌سه‌ر ناكۆكی و گرفته‌كان. ده‌بێت وڵات له‌م دۆخه‌ پڕ له‌كێشمه‌كێش و ململانێیه‌ رزگاربكه‌ین و  نه‌ھێڵین چیتر خه‌ڵك و گه‌له‌كه‌مان ببنه‌ قوربانی ململانێ سیاسییه‌كان.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقه‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی روونكرده‌وه‌ و وتی، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیش رۆڵێكی گرنگییان له‌ چاودێریكردنی دۆخه‌كه‌دا هه‌بێت.

ھه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھاوسه‌رۆك راشكاوانه‌ ئاماژه‌ی به‌ مه‌ترسی و ھه‌ڕه‌شه‌ جددییه‌كان سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌ ھه‌رێم و عێراق كرد و روونیكرده‌وه‌، یه‌كێتی به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ھه‌ر ھه‌وڵێك ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ سه‌قامگیری سیاسی، ئه‌منی و ئابووری ھه‌رێم و عێراق تێكبدات و رایگه‌یاند، ھه‌موو خه‌مێكمان روو له‌ڕه‌وینه‌وه‌ی كێشه‌كان و دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌كان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket