riklam

خورماتوو..حیزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان كێشه‌كانیان گه‌یانده‌ به‌غدا

کوردستان 10:04 PM - 2021-06-09
.

.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شه‌لال عه‌بدول لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ سه‌ر داوا و بانگێشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌فدێكی حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی خورماتوو كه‌ پێكهاتبوون له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتوی ئیسلامی سه‌ردانی پارێزگای به‌غدایان كرد به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه‌ و گرفته‌كانی قه‌زای خورماتوو به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییه‌داره‌كانی عیراق.

شه‌لال عه‌بدول ئه‌وشی وت: به‌ مه‌به‌ستی كێشه‌ و پرۆژه‌كانی خورماتوو سه‌ردانی فخامه‌تی سه‌رۆك كۆماریان كرد و وێڕای پێشوازیه‌كی گه‌رم به‌رێز سه‌رۆك كۆمار پشتگیری خۆی بۆ داواكارییه‌كان ده‌ربڕی و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ كرد .

شه‌لال عه‌بدول لێپرسراوی به‌شی په‌ێوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین هه‌ر له‌و چوارچێیه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9-6-2021 به‌ جیا شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین سه‌ردانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیان كرد و قسه‌یان له‌سه‌ر پرۆژه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كان كرد به‌ تایبه‌ت له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان و كێشه‌ی محاویله‌ی كاره‌با و ئاو و قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان و ڕێگای نێوان خورماتوو -نه‌وجول، لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری تكریت به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی دا و به‌شێك له‌م پرۆژانه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی خانوه‌ ته‌جاوزه‌كانی پشته‌وه‌ی چێشتخانه‌ی به‌هشتی عیراق به‌ هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند و  دوای په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ پارێزگار و قایمقام ئه‌و بڕیاره‌ ڕاگیرا .

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد – خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket