شاره‌زوور.. نه‌بوونی سایلۆ كێشه‌و گرفت بۆ جوتیاران دروست ده‌كات
ریپۆرتاژ 09:25 PM - 2021-06-09.
ساڵانه له‌گه‌ڵ دروێنه‌كردنی گه‌نم، گرفت بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، له‌شاره‌زووریش ئه‌م ساڵ به‌هۆی وه‌رنه‌گرتن و نه‌بوونی سایلۆی تایبه‌ت به ناوچه‌كه، جوتیارانی ناوچه‌كه به‌رهه‌می گه‌نم له‌سه‌ر ڕ‌ێگا گشتیه‌كان هه‌ڵده‌ڕ‌ێژن.
جوتیارانیش نیگه‌رانن له‌وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمه‌كانیان وئه‌وان داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه سایلۆیه‌كی تایبه‌ت به‌و ناوچه‌یه بكرێته‌وه،لای خۆشیه‌وه قائیمقامی قه‌زاكه ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نێت، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه بۆ دروستكردنی سایلۆ و به‌م نزیكانه ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
هه‌رێم قادر یه‌كێكه له‌جوتیاره‌كانی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌و بۆ ئه‌م ساڵ ڕ‌ێژه‌یه‌كی زۆری زه‌ویه‌كه‌ی كردووه به‌گه‌نم ئێستاش گه‌نمه‌كه‌ی دوریوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕ‌ێگای گشتی قه‌زاكه هه‌ڵیڕ‌شتووه ئه‌و جوتیاره بهPUKmedia ی ڕ‌اگه‌یاند: به هۆی نه‌بوونی سایلۆ له‌قه‌زاكه‌دا ساڵانه تووشی گرفتی به‌رهه‌مه‌كانمان ده‌بینه‌وه كه‌تاوه‌كو وه‌رگرتنی له‌سایلۆ به‌ناچاری له‌سه‌ر جاده و ڕ‌ێگا گشتییه‌كان هه‌ڵده‌ڕ‌یژین بۆ چه‌ند مانگێك.
وتیشی: هه‌ندێك كات به‌هی نه‌بوونی سایلۆوه ئاژه‌ڵه به‌ره‌ڵاكان گه‌نمه‌كه ده‌خۆن و په‌رشوبڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش زیان به ئێمه‌ی جوتیار ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رێمی جوتیار داواش ده‌كات هه‌رچی زووه سایلۆ له‌قه‌زاكه‌دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌مه‌كانمان له‌و سایلۆیه ساغ بكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی دروست كردنی سایلۆ بۆ جوتیارانی قه‌زای شاره‌زوور ڕ‌زگار عه‌فور قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور بهPUKmedia ی ڕ‌اگه‌یاند: لای خۆمانه نوسراومان به‌رزكردۆته‌وه چه‌ندین جار خۆشبه‌ختانه به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه كه شوێنی هه‌ڵگرتنی گه‌نم دروست بكرێت.
وتیشی: زه‌وی و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكراوه، له‌ئاینده‌ییه‌كی نزیكدا ده‌ست ده‌كرێت به كاركردن تێدا له‌پڕ‌ۆژه‌كه، هیوادارم به‌زوترین كات دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه جوتیارانی قه‌زاكه‌مان ئه‌و كێشه‌ی و گرفاته‌نه‌ی هه‌یانه له‌كاتی پێگه‌شتنی به‌رهه‌مه‌كانیان دور بێت له‌فه‌وتان زیان به‌ر به‌رهه‌میان نه‌كه‌وێت له‌سه‌ر شۆسته‌كان هه‌لی نه‌ڕ‌ێژن.
به‌پێێ زانیارییه‌كانیPUKmedia له‌سنوری قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم ده‌به‌ن بۆ سایلۆی سه‌یدسادق زیاتر 1750 جوتیاره، ساڵی پار بۆ هه‌ر جوتیارێك 21 هه‌زار ته‌ن گه‌نم لێ وه‌رگیرا له‌هه‌ر جوتیاریك، بۆ ئه‌مساڵ تائیسته دیاری نه‌كراوه ئه‌و ڕ‌ێژه‌یه بڕ‌ی چه‌ند گه‌نم له‌جوتیاران به‌ڵام سایلۆ له‌توانایی دا هه‌یه 40 هه‌زار ته‌ن وه‌ربگرێت له‌هه‌رجوتیارێك به‌ڵام نیوه‌یه‌ك له‌م ڕ‌ێژه‌یه وه‌رده‌گیرێت ساڵانه.
PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕ‌ه‌حمان- شاره‌زوور
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25