riklam

ته‌قته‌ق..سێ گه‌نج ژنێك له‌ خنكاندن ڕزگار ده‌كه‌ن

کوردستان 09:12 PM - 2021-06-09
.

.

سێ گه‌نجی ته‌قته‌ق له‌ ئاوی زێی بچووك ژنێكی گه‌شتیار له‌ خنكان ڕزگار ده‌كه‌ن.

له‌باره‌یه‌و كارمه‌ند فه‌تاح یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ ژنه‌كه‌ی ل ئاوی زێی بچووك ڕزگار كردووه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی و كاری به‌ریوه‌بردن ده‌كه‌ن له‌ چێتنه‌یه‌كه‌ی سه‌یراگای سایه‌، كاتێك گوێیان له‌ ده‌نگی خێزانه‌كه‌ ده‌بێت به‌ فریایانه‌وه‌ ده‌چێت و ژنه‌كه‌ له‌ مردن ڕزگار ده‌كات.

 وتیشی:  به‌هاوكاری كارمه‌ندانی سه‌یرانگاكه‌ كچه‌ 26ساڵه‌كه‌ ده‌رده‌هێننه‌وه‌و هه‌رله‌وێ فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌ننه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌قته‌ق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و خێزانه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هاتبوون بۆ سه‌یرانگاكه‌ و ئێستا باری ته‌ندروستی ژنه‌كه‌ جێگیره‌ و ڕه‌وانه‌ی شاری كه‌ركوك كراوه‌.

PUKmedia کاروان نازم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket