riklam

ئیدارەی گەرمیان:هەوڵدەدەین وشكەساڵی كەمترین زیانمان پێبگەیەنێت

کوردستان 07:25 PM - 2021-06-09
.

.

ئەمڕۆ 9ی 6ی 2021 لەئیدارەی گەرمیان بەسەرپەرشتی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار و هەردوو قایمقامی كەلارو كفری كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەوشكەساڵی بەڕێوەچوو.

لەوكۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری ناحییەكان و بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی و دەوروبەرو ئاودێری گەرمیان تیایدا بەشداربوون تیشكخرایە سەر چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی وشكەساڵی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان.

لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئاماژەی بەو هەنگاوانە كرد كە ئیدارەی گەرمیان وەك رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەرووبوونەوەی وشكەساڵی ئاراستەی حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیان كردوە.

وتیشی: هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ ئەوەی لەم وشكەساڵییەی كە رووی كردۆتە ناوچەكە بەتایبەت تریش گەرمیان بەكەمترین زیان لێی دەرچین.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆبوونەوەكەی راسپارد كە رێوشوێنە پێویستیەكان بەتەواوەتی بگرنەبەر بۆ رووبەرووبوونەوەی وشكەساڵی.

لای خۆشیانەوە هەریەك لەقائیمقامی كەلارو كفری و بەڕێوەبەری ناحییەكان پێشنیاری خۆیان خستەڕوو، دواتر نەوزاد حەمید بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هەموو گوندەكانی گەرمیان ئاوی خواردنەوەیان وەك پێویستیان هەیە بەڵام پێویستە هەوڵەكان خێراتر بكرێن بۆ ئەوەی گرفتی كەم ئاوی روونەدات.

حامد جومعە بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی گەرمیان ئەوەی روونكردەوە كە لە سنوری گوندەكانی ئیدارەی گەرمیان هەزارو 7378 بیری ئاو هەیە كەتایبەتە بەئاوی خواردنەوە. 

PUKmedia 

33565.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket