riklam

سلێمانی..ئاگر لەپێشانگایەكی گەورەی بۆری پلاستیكی دەكەوێتەوە

کوردستان 06:55 PM - 2021-06-09
.

.

بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەپێشانگایەكی بۆری پلاستیكی تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان هەزاران بۆری جۆراوجۆری پلاستیك لەسوتان رزگار بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئاگادار كردنەوەمان لەبوونی رووداوێكی ئاگر لە پێشانگای حاجی ئاوا  لەنزیكترین كاتدا تیمەكانی 

بنكەی تانجەرۆو قڕگە و هاوكاری تەنكەری چوارباخ  تیمی فڕۆكەوانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانیان رێگری لە ئاگرەكە بكەن  كە خەریك بوو دەگوازرایەوە بۆ كۆمپانیاكانی تەنیشتی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: تیمەكان توانیان هەزاران بۆری جۆراوجۆری پلاستیك بۆ خاوەنەكەی لەزیان بپارێزن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket