riklam

وەزیری دارایی: كاردەكەین بۆ زیادكردنی داهات

ئابوری 06:30 PM - 2021-06-09
.

.

وەزیری دارایی لەسەر زیادكردنی داهات لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێم كۆبوویەوەو رایگەیاند: گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێم دەبێت بەهەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەن

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئەمڕۆ 9ی 6ی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و  جوڵەی بازرگانی كۆبوەتەوەو باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەیدا، هەموومان پێكەوە دەتوانن كاری باشتر بكەن لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات. 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان بەوردی باسی ئاستەنگەكانی كردوە پێكەوە رێگاچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو ڕێگەیەوە،  رێوشوێنی پێویست  بۆ ئاسانكاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر كردن وزیاد كردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت. 

بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لەوە كردەوە كە گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بەهەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەن.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket