riklam

بەرزبونەوەی دۆلار بۆ سەرووی 150 هەزار دینار پێچەوانەی یاسایە

ئابوری 06:13 PM - 2021-06-09
.

.

پێچەوانەی پێشبینیەكان نرخی دۆلار بۆئاستێک بەرزبۆوە  گەیشتە سەرووی ئەو نرخەی كە لە یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق دیاریكراوە، ئەندامێكی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت ئەوان بۆ زانینی هۆكاری ئەو بەرزبونەوەیە داوای ئامادەبوونی وەزیری دارایی فیدراڵ بۆ پەرلەمان دەكەن.

ئارەزوو مەحموود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاند: بەرزبونەوەی  نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراق بۆ سەرووی 150هەزار دینار  پێچەوانەی یاسای بودجەی ئەمساڵە کە بۆ هەر 100 دۆلارێك 145 هەزار دینار دیاریكراوە.

وتیشی: بۆئەو مەبەستە داوامان لەوەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ كردوە تاكو  بێتە پەرلەمان لەبارەی گەندەڵی‌و  كێشەكانی دارایی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار زیاد لە پێویستی خۆی،  وڵامی  پرسیارەكان بدەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ ئەوەی بەرنامەی كار بۆ ئەنجامدانی  دانیشتنەكانی پەرلەمان ئامادەیە، كەچی بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكان ئەنجامنادرێن.

لەلایەنخۆیەوە رەمزی گۆمەشینی  ئابووریناس و خاونی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بۆ PUKmedia وتی: هۆكاری سەرەكی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ كەمبونەوەی رێژەی خستنەرووی دۆلار دەگەرێتەوە لەلایەن بانكی ناوەندی عیراق.

وتیشی؛ کاتێک رێژەی دۆلار لە بازاڕەكان كەمبدەبێتەوە خواست لەسەری زیاتر دەبێت، ئەو کاتەش  نرخەكەی بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەرزبونەوەی نرخی دۆلارو كەمبونەوەی بەهای دیناری عیراقی بە پلەی یەك كاریگەری لەسەر موچەخۆران و خەڵكی كاسبكار دروست دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی  داهاتیان بە دینارە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket