riklam

جەخت لە گرنگی دەستوورێکی دیموکراسی گەل پەسند دەکرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:08 PM - 2021-06-09
.

.

هەریەک لە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە گرنگی بوونی دەستوورێکی دیموکراسی گەل پەسند بۆ هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

ئەم جەختکردنەوەیە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩/٦/٢٠٢١ لەمیانی پێشوازیکردنی دەرباز کۆسرەت ڕەسول لە د. رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هات.

لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی کوردستان و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و هەوڵدان بۆ چالاککردنی کارەکانی پەرلەمان لە چاودێری کردن و دەرچوواندنی یاسادا.

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket