بافڵ تاڵەبانی:سازش لەماف و بەرژەوەندی گەل و خاکەکەمان ناکەین
ی.ن.ک 05:09 PM - 2021-06-09.
لەچوارەمین رۆژی سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا و بەردەوامی دیدارە سیاسی و دیپلۆماسییەکان، وەفدی باڵای یەکێتیی نیتشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر عادل عەبدولمەھدی، سەرکردەی دیاری عێراق و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کۆبوونەوە.
لەدیدارێکدا وەفدی یەکێتی پێزانینی بۆ رۆڵی عادل عەبدولمەھدی دەربڕی کە وەک کەسایەتییەکی دیار، دۆستی دێرینی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال ھەمیشە لەبەرەی داکۆکیکردن بووە لەبەدیھێنانی مافەکانی کورد و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.
لەمیانی دیدارەکەدا وەفدی یەکێتی جەختیان لە زەرورەتی ھەماھەنگی و دیدی نیشتمانی ھاوبەش و بەردەوامی گفتوگۆ بونیادنەر لەنێوان ھەرێم و عێراق کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی.
بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردە و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەربڕی کە تێگەیشتنیان ھەیە بۆ مافەکانی کورد و ھاوپشتی بەدیھێنانی خواستەکانی کوردن.
وتیشی یەکێتی نوێ بەھەمان سیاسەت و رێچکەی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ھێزە عێراقییەکاندا ھاوبەش و ھاوڕا دەبین بۆ پرسە نیشتمانی و نەتەوەیی و گرنگەکان لەسەر بنەمای گفتوگۆ و تێگەیشتنی ھاوبەش. بەھەموو شێوەیەکیش سیاسەتی پەراوێزخستن و رەتکردنەوەی گفتوگۆ رەتدەکەینەوە. لەپێناو مافی گەلەکەمان و بەھێزی قەوارەی ھەرێم ھەموو سازشێکی حیزبی دەکەین، بەڵام سازش لەماف و بەرژەوەندی گەل و خاکەکەمان ناکەین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17