riklam

قوباد تاڵەبانی:دابەشکردنی مووچە لەرێی بانکەوە هەنگاوی باشی ناوە

کوردستان 04:39 PM - 2021-06-09
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە‌گە‌ڵ وەزیری دارایی و ئابووری و لایە‌نە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری كۆبووەوەو رایگەیاند:  هەنگاوی باشمان بڕیوە بە‌ ئاڕاستە‌ی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ چوارشەممە ( 9 حوزەیرانی 2021) چەند بڕیارێک دران لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و میلاکات و ڕێکخستنەوەی پەیكەری حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری.

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەنگاوی باشمان بڕیوە بەرەو دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە  پشت بەست بە سیستەمی بایۆمەتری.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێکردنی درووستکردن و دابەشکردنی "ژمارەی بێهاوتای کەسی" ڕاگەیاند کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر مووچەخۆرێک و هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگۆزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت. ئەوەشی وت کە؛ لیژنەی باڵای بایۆمەتری قۆناغی باشیان بڕیوە بەو ئاڕاستەیە.

جەختیش کرایەوە کە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری بێت وەک لەیاسای چاکسازییدا هاتووە.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا ھیوا ئە‌فە‌ندی بە‌رپرسی فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و سە‌فین غە‌فور راوێژكاری تایبە‌تی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران و بە‌ڕێوبە‌ری بانك و گە‌نجینە‌كان بە‌شدار بوون.

PUKmedia

٠.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket