riklam

عیراق..زیاتر لە 600 هەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێناوە

عیراق 04:27 PM - 2021-06-09
.

.

وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری ٢٤ سەعاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوەو بەپێی ئامارە نوێکە لە ٢٤ سەعاتدا ٤ هەزار و ٦١٦ کەسی تر توشی ڤایرۆسەکە بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لە عیراق گەیشتە ملیۆنێک و ٢٣٧ هەزار و ٨٥٦ کەس.

هاوکات هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی تەندروستی کە ئەمڕۆ ٩-٦-٢٠٢١ بڵاوی کردوەتەوەو کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە: لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوەو بەو پێیەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە گشتی گەیشتە ١٦ هەزار و ٦١٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بەوەشدەکات لە ٢٤ سەعاتدا ٤ هەزار و ٣٧٢ کەس چاک بونەتەوەو ژمارەی ئەوکەسانەش کە هەتا ئێستا ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە گەیشتوەتە یەک ملیۆن و ١٥٥ هەزار و ٨٧٧ کەس.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی تەندروستی لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٤٤ هەزار و ٩٩٩ کەس پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوەو بەو پێیەش لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە تا ئەمڕۆ ١٠ ملیۆن و ٨٠٧ هەزار و ٣٦٣ کەس پشکنینیان کردوە .

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات هەتا ئێستا ٦٦٧ هەزار و ٦٧ کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان بەکار هێناوە و زۆرترین بەکارهێنانیش لە بەغدا بوە کە ١٩٤ هەزار و ٥٢٢ کەس بووە.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی عیراق

199294282_4079504155437285_6646956174961572841_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket